پێش بەرێککەوتنی بۆ کوەیت کازمی دوپاتیکردەوە سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتاندا لە نێویشیاندا کوەیت ، ھەروەھا رایگەیاند ، لە سەردانەکەدا دۆسیەکانی ئابوری و سیاسی و وزە و وەبەرھێنان و چەند دۆسیەیەکی تر تاوتوێ دەکرێن  .

کازمی راشیگەیاند ، عێراق لە بەردەم ھەڵبژاردنی پێشوەختەدایە و حکومەت پابەندە بە ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراودا ، سەرجەم رێکارەکانیش بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێ گەرد لە کەشێکی گونجاودا گیراوەتەبەر .