عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار دەکات
کوردسات نیوز
١٨ی ئابی ٢٠٢١
٢٬٤٧٩
(عەبدولخاق عەزاوی) ئەندامی لیژنەی پەیوەەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەغداد لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە ڕێکارەکانی دەستپێکردووە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایش دژی پێشیلکارییەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق.
وتیشی، لە سکاڵاکەدا بەغداد دۆسیەی ئاوارەبوون و کوژرانی سەدان ھاوڵاتی مەدەنی لە ھەرێمی کوردستان وروژاندووە، و داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات سنورێک بۆ ئەو پێشیلکاریانەی تورکیا دابنرێت.