جیهان

(حەسەن رۆحانی) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ (مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: داعش ھێشتا مەترسین بۆسەر ئاسایشی عێراق، وتیشی پێویستە بەغداد وەڵامی توندی بۆ ئەو گروپانەی ھەبێت، کە بەناوی خۆپیشاندانەوە نوسینگەی نوێنەرایەتی و شوێنە دیپلۆماتیکانی ئێران لە پارێزگاکانی عێراق دەکەنە ئامانج.   
(حەسەن رۆحانی) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد" مانەوەی ئەمریکا یارمەتی سەقامگیر بوونی ئاسایشی عێراق نادات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنتۆنی بلینکن، رایگەیاند: ئیسرائیل مافی وەلامدانەوە و پارێزگاریکردن لەخۆی ھەیە لەبەرامبەر ھەر دەستدرێژییەک بەڵام ھانی ئیسرائیلیش دەدەین کە درێغی نەکات لە پاراستنی گیانی ھاوڵاتییانی مەدەنی.
ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد سەرۆکی ئەمریکاپشتیوانی رەھای خۆی بۆ مافی بەرگریی رەوای ئیسرائیل دەربڕیووە لەبەرامبەر ئەو ھێرشە موشەکیانەی لە غەزەوە دەکرێنەسەری،پشتیوانیشە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە.
سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل-یش رایگەیاند: ھێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەزە لانی کەم تا ٤٨ سەعاتی داھاتووش بەردەوام دەبێت و بڕیار نییە بۆ راگرتنیان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی سەرچاوەکان یەکێک لە ئامانجەکان کۆمەڵگەیەکی ئەمنی بوە ، ھاوکات چەندین رێگا و زەوی کشتوکاڵیش لە خۆرئاوای غەززە کراونەتە ئامانج . بەپێی ئامارەکانیش تا ئێستا ٢١٨ فەلەستینی بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و زیاتر لە ٥ ھەزار و ٦٠٠ کەسیش برینداربون ، لە بەرامبەریشدا ١٠ ئیسرائیلی بەھۆی بۆردومانەکانی حەمماسەوە کوژراون .
لەلایەکی تریشەوە رۆژی یەکشەممە بۆ تاوتوێکردنی دوایین ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە ، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبۆوە ، بەڵام بەھۆی رێگریی ئەمریکاوە بۆ جاری سێیەم ئەنجومەنەکە نەیتوانی راگەیەندراوێکی ھاوبەش بۆ داواکردنی راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بڵاوبکاتەوە 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە ئەو ھەواڵانەی باس لەوە دەکەن ئێران داوای لە سعودیە کردبێت ھاوکاری بکات لە فرۆشتنی نەوت و سەرکەوتن بەسەر سزا ئەمریکییەکاندا ، دورن لە راستیەوەو لەدانوستانەکاندا تەنھا دۆسیە ھاوبەشەکان و  دۆسیە ھەرێمی و نێودەوڵەتیەکان تاوتوێ دەکرێن  . 
پێشتریش عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاندبوو ، تا ئەو کاتەی دەگەنە ئەنجام ، دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران بەردەوام دەبێت و تا ئێستاش دانوستانەکان ئەرێنین .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی مەردانی ئەندامی لیژنەی زانستیی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە ئێران بە دوری نەزانیوە تا یەک مانگی تر گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران ببێتە سێ ژمارەیی. 

ئەو کاربەدەستە تەندروستییەی ئێران ھۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر خەڵکی وەک پێویست  رەچاوی رێکارە خۆپارێزیەکان نەکەن، شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا دەست پێدەکات. 

ئەو ئەندامەی لیژنەی زانستیی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا زۆربەی شارەکانی ئێران لە پلەبەندیی سورەوە بۆ پلەبەندیی نارجی دابەزیون، و ئەوەش خەڵکی بە ھەڵەدا دەبات، کە کۆرۆنا کۆتایی ھاتوە و شەقامەکان ھاوشێوەی جاران جەنجاڵ دەبنەوە، لەکاتێکدا پێویستە ھۆشیار بن ئەگەرنا شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا دەست پێدەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پێشنیاری چین و تونس و نەرویژە و سێیەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەیە کە لەماوەی یەک ھەفتەدا سەبارەت بە ئالۆزییەکانی غەززە بەرێوەدەچێت، بریاریشە  ھەریەک لە نوێنەرانی فەلەستین و ئیسرائیل بەشداری کۆبونەوەکە بکەن .

لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی ئالۆزییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلەوە تا ئێستا ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانیوە راگەیەندراوێکی لەسەر روداوەکانی کەرتی غەززە ھەبێت، ئەوەش بەھۆی ھەڵوێستی ئەمریکا کە لەگەڵ ھەڵوێستی ئەندامەکانی تری ئەنجومەنەکە لەسەر ئەو پرسە  یەکناگرێتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبونەوەکە لەسەر داوای سعودیە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەدەچێت، لەسەرەتای کۆبونەوەکەشدا ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ئیسرائیل پێشێلکاری گەورە و مەترسیدار بەرامبەر فەلەستینیەکان ئەنجام دەدات و بە توندی ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک لەماڵی فەلەستینییەکانی کرد لە قودس لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوە، داواشی کرد بە زوترین کات بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە رابگیرێت و کۆمەڵی نێودەوڵەتیش بە زوترین کات ھەڵوێستی ھەبێ و سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دابنێت.

ریاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەلەستینیش رایگەیاند، ھەرەشە و ھێرشەکانی ئیسرائیل ناچاریان ناکات  دەستبەرداری مافەکانیان بن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ناوخۆی ویلایەتی ئۆتار پرادیشی باکوری ھیندستان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لە زیادبونی دیاردەی فڕێدانی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا بۆناو ئاوی روبارەکان. 

کاربەدەستێکی باڵای ئەو ویلایەتە رایگەیاندوە، فڕێدانی ئەو تەرمانە ھاوکاتە لەگەڵ تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لەو ویلایەتە گەورەیەی ھیندستان، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٤٠ ملیۆن کەس دەبێت، ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی لەناو دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا دروستبوە لە تەشەنەسەندنی پەتاکە، لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانی ئەو ویلایەتە چیتر توانای پێشوازیکردنیان لە توشبوانی کۆرۆنا نەماوە.

وتیشی، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە بەرزبونەوەی بەردەوامدایە، بەجۆرێک کە دەرفەتی ئەوەی نەھێشتووەتەوە بە نەریتی باوی خۆیان تەرمەکان بسوتێنن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەزڵوم کۆبانێ) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ھەسەدە پشتیوانی لە بەردەوامی دانوستانەکانی (کوردی - کوردی) بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکات و ھیچ گرفتێکی گەورەش لە بەردەم یەکڕیزی لایەنە سیاسییە کوردییەکان نابینێت، کە ھەمووان پێکەوە بەشداربن لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا.


(مەزڵوم کۆبانێ) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە لایەنە ئەمنییەکانی ڕۆژئائا بە پێی یاسا و دەستور مامەڵە لەگەڵ ھاووڵاتیاندا بکەن و مافی ھیچ کەسێک پێشێل نەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش ڕێگری بکات لە بڵابوونەوەی گەندەڵی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"گرێچن ویتمێر" حاکمی ویلایەتی (مێشیگن) ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و بەستنی دەمامک بە ناچاری، ئەو کەسانە ناگرنەوە کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەو کەسانەشی کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە سزا نادرێن.


بڕیارەکەی ولایەتی مێشیگن دوای لێدوانەکەی جۆو بایدن بوو کە ڕایگەیاند ئەو ھاوڵاتیانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، دەمامک بۆ پاراستنی خۆیان و کەسانی تر ببەستن، بەڵام ئەم داواکارییە ناچارکردن نییە بەڵکو لەسەر خواستی ھاوڵاتیان دەبێت و ئەوانەشی دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن دەمامک بەکارنەھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێکدادانەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسڕائیل بەرادەوامە و شەوی ڕابردووش (حەماس) بەندەری "ئەسەدود"یان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەریشدا ئیسڕائیل باکوری خۆرئاوای کەرتی غەززەی تۆپبارانکرد، ھاوکات سوپای ئیسڕائیلیش ڕایگەیاند، ٣ موشەک لە سوریاوە ئاڕاستەی وڵاتەکەی کراوە.


لە ئێستاشدا ئەمریکا و فەڕەنسا و میسڕ و ئوردن ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، (موقتەدا سەدر)، ڕابەری ڕەوتی سەدریش داوا دەکات لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین ئەنجامبدرێت.


بە پێی دواین ئامارەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی (١٠٠٠) کەس لە کەرتی غەززە کوژران و برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانی ئیدارەی کۆشکی سپی بەردەوامبوونە لەسەر گفتوگۆ و دانوستانەکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بدۆزنەوە بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.


وتیشی، دانوستانەکان بەرەو ئاڕاستەیەکی باش ھەنگاو دەنێن و بەردەوامیش دەبن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.


لەلایەکی تریشەوە ٤٣ ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوایان لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان کردووە، دانوستان و گفتوگۆکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران ڕابگرێت و ڕێگە نەدات جارێکی تر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ھەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژدا ٣٠٤ کەس ناویان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران تۆمارکردووە و ئەمڕۆش دواین وادەی ناو تۆمارکردنە و کاتەکە درێژ ناکرێتەوە.


بە پێی میدیاکانی ئێرانیش، (عەلی لاریجانی) سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و (موحسینی ھاشمی) سەرۆکی شارەوانی تاران و (کچی ھاشمی ڕەفسەنجانی) سەرۆک کۆماری پێشووتر و (ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و (حسێن دەھقان) وەزیری بەگری پێشوو و (ئەحمەدی نەژاد) سەرۆکی پێشتووتر و (موحسین ڕەزایی) سەرۆکی کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی ئێران و (ڕوستەمی قاسمی) یاریدەدەری فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ کاروباری ئابوری، لە کەسایەتییە بەھێزەکانی ناو لیستی کاندیدەکانن بۆ ئەم ھەڵبژاردنە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکان لە عێراق بۆ ھەر وەڵامدانەوەیەکی خێرا، و پابەندیش دەبن بە پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان لە عێراق و سوریا. 

دەشڵێت، لەم مانگەدا ٦٦ ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە و ٢٧ پیلانی تیرۆریستیشیان پوچەڵکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممە سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ھێرشی زەمینی لە غەززە دەستپێکردووە، دوای دوو سەعات لە بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ڕەتیکردەوە ھێزی زەمینی ڕەوانەی غەززە کردبێت و ھۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵەشی بۆ گرفتێک لە پەیوەندی ناوخۆدا گەڕاندەوە.


لە لایەکی تریشەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکرد وەک ڕێزێک بۆ جەژن، بە زووترین کات ئاگربەست ڕابگەیەندرێت و توندوتیژییەکان لە نێوان غەززە و ئیسڕائیل ڕابگیرێت بۆ ئەوەی چیتر مەدەنیەکان نەبنە قوربانیی. لە بەردەوامیی ئالۆزییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستیندا، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکان ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکان لە بەردەوامی بۆردومانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ژمارەی کوژراوانی فەلەستینییەکان بۆ ٨٣ کەس بەرزبۆوە و ٧ کەسیش لە ئیسرائلییەکان کوژراون و ٤٨٧ کەسیش برینداربوون، وەزارەتی ناوخۆی سەر بە بزووتنەوەی "حەماس"یش رایگەیاند، لە بۆردوومانێکی "ئیسرائیل"دا بە مووشەک بارەگای دەزگای ئەمنی ناوخۆی شاری "رەفح" کراوەتە ئامانج.


 سەرەرای ئەوەی "بنیامین ناتانیاھۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نێوەندگیری وڵاتانی رەتکردەوە بۆ کۆتایھێنان بەگرژییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی لەگەڵ فەڵەستین، بەڵام میسر وەفدێکی ئەمنی رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە بۆ ئەوەی لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لەگەڵ ئەمریکا ئاگربەستی جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە رابگەیەنن.


لە لایەکی ترەوە، کۆمپانیای لۆفتھانزا"ی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ "ئیسرائیل" راگرت. ھاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکدا شکستی ھێنا لە دەرکردنی راگەیەندراوێک بۆ راگرتنی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...453454455456457...463