عەلی مەردانی ئەندامی لیژنەی زانستیی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە ئێران بە دوری نەزانیوە تا یەک مانگی تر گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران ببێتە سێ ژمارەیی. 

ئەو کاربەدەستە تەندروستییەی ئێران ھۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر خەڵکی وەک پێویست  رەچاوی رێکارە خۆپارێزیەکان نەکەن، شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا دەست پێدەکات. 

ئەو ئەندامەی لیژنەی زانستیی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا زۆربەی شارەکانی ئێران لە پلەبەندیی سورەوە بۆ پلەبەندیی نارجی دابەزیون، و ئەوەش خەڵکی بە ھەڵەدا دەبات، کە کۆرۆنا کۆتایی ھاتوە و شەقامەکان ھاوشێوەی جاران جەنجاڵ دەبنەوە، لەکاتێکدا پێویستە ھۆشیار بن ئەگەرنا شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا دەست پێدەکات.