(مەزڵوم کۆبانێ) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ھەسەدە پشتیوانی لە بەردەوامی دانوستانەکانی (کوردی - کوردی) بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکات و ھیچ گرفتێکی گەورەش لە بەردەم یەکڕیزی لایەنە سیاسییە کوردییەکان نابینێت، کە ھەمووان پێکەوە بەشداربن لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا.


(مەزڵوم کۆبانێ) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە لایەنە ئەمنییەکانی ڕۆژئائا بە پێی یاسا و دەستور مامەڵە لەگەڵ ھاووڵاتیاندا بکەن و مافی ھیچ کەسێک پێشێل نەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش ڕێگری بکات لە بڵابوونەوەی گەندەڵی.