رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی غەززە کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢١
کۆبونەوەکە لەسەر داوای سعودیە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەدەچێت، لەسەرەتای کۆبونەوەکەشدا ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ئیسرائیل پێشێلکاری گەورە و مەترسیدار بەرامبەر فەلەستینیەکان ئەنجام دەدات و بە توندی ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک لەماڵی فەلەستینییەکانی کرد لە قودس لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوە، داواشی کرد بە زوترین کات بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە رابگیرێت و کۆمەڵی نێودەوڵەتیش بە زوترین کات ھەڵوێستی ھەبێ و سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دابنێت.
ریاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەلەستینیش رایگەیاند، ھەرەشە و ھێرشەکانی ئیسرائیل ناچاریان ناکات دەستبەرداری مافەکانیان بن .