ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دوایین پێشھاتەکانی کەرتی غەززە کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢١
٦٣٥
کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پێشنیاری چین و تونس و نەرویژە و سێیەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەیە کە لەماوەی یەک ھەفتەدا سەبارەت بە ئالۆزییەکانی غەززە بەرێوەدەچێت، بریاریشە ھەریەک لە نوێنەرانی فەلەستین و ئیسرائیل بەشداری کۆبونەوەکە بکەن .
لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی ئالۆزییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلەوە تا ئێستا ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانیوە راگەیەندراوێکی لەسەر روداوەکانی کەرتی غەززە ھەبێت، ئەوەش بەھۆی ھەڵوێستی ئەمریکا کە لەگەڵ ھەڵوێستی ئەندامەکانی تری ئەنجومەنەکە لەسەر ئەو پرسە یەکناگرێتەوە .