دەستەی ھەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژدا ٣٠٤ کەس ناویان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران تۆمارکردووە و ئەمڕۆش دواین وادەی ناو تۆمارکردنە و کاتەکە درێژ ناکرێتەوە.


بە پێی میدیاکانی ئێرانیش، (عەلی لاریجانی) سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و (موحسینی ھاشمی) سەرۆکی شارەوانی تاران و (کچی ھاشمی ڕەفسەنجانی) سەرۆک کۆماری پێشووتر و (ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و (حسێن دەھقان) وەزیری بەگری پێشوو و (ئەحمەدی نەژاد) سەرۆکی پێشتووتر و (موحسین ڕەزایی) سەرۆکی کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی ئێران و (ڕوستەمی قاسمی) یاریدەدەری فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ کاروباری ئابوری، لە کەسایەتییە بەھێزەکانی ناو لیستی کاندیدەکانن بۆ ئەم ھەڵبژاردنە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت.