ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران
کوردسات نیوز
١٥ی ئایاری ٢٠٢١
٦٠٦
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانی ئیدارەی کۆشکی سپی بەردەوامبوونە لەسەر گفتوگۆ و دانوستانەکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بدۆزنەوە بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
وتیشی، دانوستانەکان بەرەو ئاڕاستەیەکی باش ھەنگاو دەنێن و بەردەوامیش دەبن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.
لەلایەکی تریشەوە ٤٣ ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوایان لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان کردووە، دانوستان و گفتوگۆکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران ڕابگرێت و ڕێگە نەدات جارێکی تر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.