بزوتنەوەی حەماس بەندەرێکی ئیسڕائیلی کردە ئامانج
کوردسات نیوز
١٥ی ئایاری ٢٠٢١
پێکدادانەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسڕائیل بەرادەوامە و شەوی ڕابردووش (حەماس) بەندەری "ئەسەدود"یان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەریشدا ئیسڕائیل باکوری خۆرئاوای کەرتی غەززەی تۆپبارانکرد، ھاوکات سوپای ئیسڕائیلیش ڕایگەیاند، ٣ موشەک لە سوریاوە ئاڕاستەی وڵاتەکەی کراوە.
لە ئێستاشدا ئەمریکا و فەڕەنسا و میسڕ و ئوردن ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، (موقتەدا سەدر)، ڕابەری ڕەوتی سەدریش داوا دەکات لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین ئەنجامبدرێت.
بە پێی دواین ئامارەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی (١٠٠٠) کەس لە کەرتی غەززە کوژران و برینداربوون.