جیهان

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی لە شاری "خارکیڤ"ی دووەم گەورەترین شاری ئۆکراین بۆردوومان کراوە و زیانی پێگەیشتووە، بەڵام ئاستی تیشکدانەوەی زیاد نەکردووە، ھۆشداریشیدا لە بە ئامانجکردنی دامەزراوەکانی تری وڵاتەکە و ڕوودانی کارەسات.

ڕۆژی ھەینیش، وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا لە ئۆکراین، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە کیشوەری ئەوروپا ھێرشی کرایە سەر لەلایەن ڕووسیاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، لە سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆوە ئاگربەست پەیڕە و دەکەن و رێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی کیێڤ و ماریۆپوڵ و خارکیڤ و سومی دەکەنەوە، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆکانی فەڕەنسا و روسیا.


دەستەی ئەرکانی ئۆکراینیش رایگەیاندووە، شەڕ و پێکدادان لە شارۆچکەکانی نزیک کیێڤ زیادیکردووە و ھێزەکانی روسیا ھەوڵی گەمارۆدانی کیێڤ دەدەن، روسیاش شاری ئربینی کۆنترۆڵ کردووە و گەمارۆکانی بۆ چەند شارێکی باشور و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە زیاتر کردووە. لە بۆردوومانێکی روسیاشدا بۆ سەر خارکیڤ، ھەشت کەس کوژران و لە ٢١ شوێنیش ئاگر کەوتووەتەوە.


ھەر ئەمڕۆ دەنگی دوو تەقینەوە لە کیێڤ بیستراوە و ھێزە چەکدارەکانی ئۆکراینیش کۆگایەکی نەوتیان لە لۆھانسک کردوەتە ئامانج و بەھۆیەوە تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە روویداوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی موشەکی کردووەتە سەر باشوری دیمەشق و بەھۆیەوە دوو مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون، جگە لەوەی ھێرشەکە زیانی ماددی زۆریشی  لێکەوتووەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزی بەرگریی ئاسمانیی سوریا زۆربەی موشەکەکانی ئیسرائیلی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئۆکراین، لە کۆی ئەو ٢٠ ھەزار خۆبەخشەی کە ئامادەن بەرگری لە ئۆکراین بکەن و بەرەنگاری ڕووسیا ببنەوە، زۆرینەیان لە وڵاتانی ئەوروپین، ئەوەش لە کاتێکدایە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای لەو کەسانە کردبوو کە دەیانەوێت بە خۆبەخش ڕوو لە ئۆکراین بکەن و بەرەنگاری ڕووسیا ببنەوە، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەکانی ئۆکراینەوە بکەن.

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس سەردانی ئەو پێگەیەیان کردووە کە تەرخانکراوە بۆ تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی ئارەزووی بەرگریکردن لە ئۆکراین دەکەن، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٤ ملیۆنیان لە ئەمریکا و ٢ ملیۆن کەسیش لە چینەوە سەردانی پێگەکەیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیلینسکی" لە تویتەر بڵاویکردەوە، بە تەلەفۆن پەیوەندی لەگەڵ "بایدن" ئەنجامداوە و بابەتە ئەمنییەکان و پشتیوانی دارایی ئۆکراین و بەردەوامی سزادانی روسیا تاوتوێ کراون.

لە وتارێکیشدا "زیلینسکی" ئاماژەی داوە بەوەی، ئۆکراینییەکان خۆیان بەدەستەوە نادەن و واز ناھێنن لە بەرگری کردن لە خاکی وڵاتەکەیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاروایە سبەینێ دووشەممە، گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە ناوچەیەکی سنووری بێلاڕوس و ئۆکراین بەڕێوەبچێت، لە رۆژانی ٢٨ی مانگی رابردوو و ٣ی ئەم مانگە، دوو خولی دانوستان لە نێوان روسیا و ئۆکراین ئەنجامدراون، بەڵام ئەنجامیان نەبووە.

لە بارەی دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراین، مایکڵ شێرمێت، ئەندامی پەرلەمانی روسیا رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامی نابێت، چونکە ئەو لە ژێر کۆنتڕۆڵی وڵاتانی خۆرئاوا دایە.  

ھاوکات جۆزێف بۆریل، بەرپرسی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، پێویستە چین نێوەندگیری لە نێوان روسیا و ئۆکراین بکات، چونکە دیبلۆماسیەتی ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجامی نەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئەمریکا نزیکەی ١٦٠٠ فرۆکەی جەنگی ئەمریکی بۆ جەنگی ئۆکراین دەگوازێتەوە بۆ ئۆکراین، لێپرسراوانی ئۆکراین ئاشکرایان کردووە، ٣ ھەزار خۆبەخشی ئەمریکی بەشداریی دەکەن لە جەنگی رووبەرووبوونەوەی سوپای رووسیا.

بە پێی سەرچاوەکان ناردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لەسەر داواکاری سەرۆکی ئۆکراین بووە، لە لایەکی ترەوە "ریک سکۆت" ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە دووری نەزانی ئەمریکا ھێزی سەربازیی رەوانەی ئۆکراین بکات، ئەوەشی گەراندوەتەوە بۆ کاریگەریی بەردەوامی ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین کە ئەمرۆ پێیناوەتە رۆژی ١١ یەمەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، رەوشی مرۆیی لە ماریۆپۆل کارەساتە و خواردەمەنی و ئاو لە شارەکە نەماون و ھێڵەکانی کارەبا و ئینتەرنێت و تەلەفۆن پچڕاون و خەڵک بۆ دەستکەوتنی ئاو پەنا بۆ کۆکردنەوەی بەفر و باراناو دەبن.

پزیشکانی بێسنوور دەشڵێت، بەھۆی شەڕوپێکدادانەکانەوە زیانی ماددی زۆر بەر نەخۆشخانە و باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان کەوتووە، کە ئێستا شارەکە لە لایەن سوپای روسیاوە بە توندی گەمارۆ دراوە.

شاری ماریۆپۆل دەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی ئۆکراین و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی نیو ملیۆن کەسە، ساڵی ٢٠١٤ دوای راگەیاندنی ھەرێمی دۆنێتسک لە ناوچەی دۆنباس، شارەکە خرایە سەر ئەو ھەرێمە، بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ سوپای ئۆکراین شارەکەی کۆنتڕۆڵکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی روسیا دەشڵێت، ٩٣ فڕۆکەی جەنگی ئۆکراینیان لە ئاسمان و زەوییەوە خستووەتە خوارەوە و ٧٧٨ تانک و ٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینی لە جۆری بەیرەقدار تێکشکاون و لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانیشیان ٢ ھەزار و ٢٠٣ پێگەی ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینیان لەناوبردووە.

ئەمڕۆ رێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی خارکیێڤ و ماریۆپۆل و ڤۆلنۆڤاخا بۆ بردنەدەرەوەی مەدەنییەکان و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بە شارەکان دەکرێنەوە، دەزگای ھەواڵگیریی سەربازیی بەریتانیاش رایدەگەیەنێت، روسیا سیناریۆی سوریا و چیچان دووبارە دەکاتەوە و ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان لە ئۆکراین بۆردومان دەکات، دەشڵێت، پیشڕەوی روسیا بەھۆی ھێرشی ئۆکراین بۆ ھێڵەکانی پێشەوە خاوبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئیگۆر کۆناشینکۆڤ" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨ فڕۆکە و دوو ھەلیکۆپتەری ئۆکراین خراونەتە خوارەوە، ھەروەھا بنکەیەکی سەربازی لە رێگەی نێوان شاری "کیێڤ" و "لڤیڤ" لەکارکەوتووە بەھۆی ھێرشێکی مووشەکی.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی روسیا ١١ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین پێشڕەوییان کردووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بلینکن" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ "مایا ساندو"سەرۆکی مۆڵدۆڤا رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری و یەکگرتوویی ھەموو وڵاتێک دەردەبڕێت . 

وتیشی داگیرکاری روسیا بۆ سەر ئۆکراین قەیرانێکی مرۆیی گەورەی دروست کردووە و کاریگەری لەسەر ناوچەکە بووە، نزیکەی ٢٤٠ ھەزار ئۆکراینیش روویان لە "مۆڵدۆڤا" کردووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیگۆر کوناشینکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بە چەکی دورھاوێژ ھێرشی ورد دەکەنە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئۆکراین، بۆیە پێویستە بە زووترین کات کرێکار و کارمەندەکان ئەو دامەزراوانە چۆڵ بکەن.

وتیشی، بەکارھێنانی فڕۆکەخانەی وڵاتانی دراوسێ لە لایەن ھێزی ئاسمانی ئۆکراینەوە، واتە ئەو وڵاتانەش بە کردار بەشداری شەڕی ئۆکراین دەکەن.

وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینیش ڕایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی ڕوسیاوە، بۆ دووەم جار کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی لە شاری ماریوپوڵ لەلایەن ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە لە باکوری ئۆکراین شکستی ھێنا.

ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتیش ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی مەترسی ئەمنییەوە ھەوڵەکانی بۆ بردنەدەرەوەی ھاوڵاتیانی شاری ماریوپوڵ ڕاگرتووە.

کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیاش بڵاویکردەوە، پوتن سەرۆکی فەڕەنسای ئاگادار کردووەتەوە لە پاراستنی ئاسایشی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکراین.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش رایگەیاند، ئیدارەی وزەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکراین، خراوەتە ژێر فەرمانی فەرماندەی ئەو ھێزەی ڕوسیا، کە ھەفتەی ڕابردوو وێستگە ئەتۆمییەکەی کۆنترۆڵکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی تورکیا لە عێراق رایگەیاند، دەبێت ئەو گەشتیارانەی لە رێگەی فڕۆکەوە سەردانی تورکیا دەکەن، لانیکەم دوو دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتێت، لەو جۆرەی لەلایەن تورکیاوە دانی پێدانراوە، دوایین دۆزیشیان ١٤ رۆژی بەسەردا تیپەڕ بووبێت، یاخود ئەنجامی پشکنینی "پی سی ئار"ی بە نێگەتیڤ ھەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانەی لە رێگەی وشکانی و دەریایی و ھێڵی ئاسنەوە سەردانی تورکیا دەکەن، ھیچ بەڵگەیەکیان لێداوا ناکرێت، منداڵی خوار تەمەن ١٢ ساڵیش بەدەرە لە جێبەجێکردنی رێنماییەکان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزێپ بۆرێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسێل ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە تا کۆتایی ڕۆژی یەکشەممە لایەنەکانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بگەنە ڕێککەوتن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕافائیل گروس بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێرانی کردووە و چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە، ئەو سەردانە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنەڕاڵ "کینز مەکێنزی" فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە سەردانەکەی بۆ ئیسڕائیل ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەردەوام مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دروست دەکەن و ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکاش ئەوەیە ڕێگە لە پەرەسەندنی ئەو گروپانە لە ناوچەکە بگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە وڵاتانی کۆریای باکوور و ئێران ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، بەڵام ئاستی ھەڕەشەی ئەو دوو وڵاتە لە ئاست وڵاتانی چین و ڕووسیادا نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاردانەوە میدیاییەکان، لە بارەی ھێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، ئیمزای لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی ھەواڵی ناڕاست کرد، کە بە پێی یاساکە ھەر کەسێک ھەواڵی ناڕاست لە بارەی سوپای ڕووسیا بڵاوبکاتەوە نزیکەی ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت.

پوتن ئیمزای لەسەر پڕۆژە یاسایەکیش کرد، بۆ پێبژاردن یان زیندانیکردنی ھەر کەسێک کە داوای سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا بکات، بە پێی ئەو پڕۆژە یاسایەش، تۆمەتبار نزیکەی ٣ ساڵ زیندانی دەکرێت.

خزمەتگوزاری فیدڕاڵیی ڕووسیاش کە سەرپەرشتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیایی زانیاری و ڕاگەیاندن لە ڕووسیا دەکات، ھەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووکی لە ڕووسیا قەدەغە کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...294295296297298...415