روسیا: ١١ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین پێشڕەوییمان کردووە
کوردسات نیوز
٦ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٢١٧
"ئیگۆر کۆناشینکۆڤ" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٨ فڕۆکە و دوو ھەلیکۆپتەری ئۆکراین خراونەتە خوارەوە، ھەروەھا بنکەیەکی سەربازی لە رێگەی نێوان شاری "کیێڤ" و "لڤیڤ" لەکارکەوتووە بەھۆی ھێرشێکی مووشەکی.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی روسیا ١١ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین پێشڕەوییان کردووە.