بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاردانەوە میدیاییەکان، لە بارەی ھێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، ئیمزای لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی ھەواڵی ناڕاست کرد، کە بە پێی یاساکە ھەر کەسێک ھەواڵی ناڕاست لە بارەی سوپای ڕووسیا بڵاوبکاتەوە نزیکەی ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت.

پوتن ئیمزای لەسەر پڕۆژە یاسایەکیش کرد، بۆ پێبژاردن یان زیندانیکردنی ھەر کەسێک کە داوای سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا بکات، بە پێی ئەو پڕۆژە یاسایەش، تۆمەتبار نزیکەی ٣ ساڵ زیندانی دەکرێت.

خزمەتگوزاری فیدڕاڵیی ڕووسیاش کە سەرپەرشتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیایی زانیاری و ڕاگەیاندن لە ڕووسیا دەکات، ھەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووکی لە ڕووسیا قەدەغە کرد.