١٢ رۆژە لەشکرکێشی روسیا بۆ ئۆکراین بەردەوامە
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬١٧٥
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، لە سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆوە ئاگربەست پەیڕە و دەکەن و رێڕەوی مرۆیی لە شارەکانی کیێڤ و ماریۆپوڵ و خارکیڤ و سومی دەکەنەوە، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆکانی فەڕەنسا و روسیا.
دەستەی ئەرکانی ئۆکراینیش رایگەیاندووە، شەڕ و پێکدادان لە شارۆچکەکانی نزیک کیێڤ زیادیکردووە و ھێزەکانی روسیا ھەوڵی گەمارۆدانی کیێڤ دەدەن، روسیاش شاری ئربینی کۆنترۆڵ کردووە و گەمارۆکانی بۆ چەند شارێکی باشور و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە زیاتر کردووە. لە بۆردوومانێکی روسیاشدا بۆ سەر خارکیڤ، ھەشت کەس کوژران و لە ٢١ شوێنیش ئاگر کەوتووەتەوە.
ھەر ئەمڕۆ دەنگی دوو تەقینەوە لە کیێڤ بیستراوە و ھێزە چەکدارەکانی ئۆکراینیش کۆگایەکی نەوتیان لە لۆھانسک کردوەتە ئامانج و بەھۆیەوە تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە روویداوە.