بەھۆی ھێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق دوو کەس کوژران
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٢
٦٥٣
ئاژانسی ھەواڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی موشەکی کردووەتە سەر باشوری دیمەشق و بەھۆیەوە دوو مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی تریش برینداربوون، جگە لەوەی ھێرشەکە زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزی بەرگریی ئاسمانیی سوریا زۆربەی موشەکەکانی ئیسرائیلی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە.