سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئەمریکا نزیکەی ١٦٠٠ فرۆکەی جەنگی ئەمریکی بۆ جەنگی ئۆکراین دەگوازێتەوە بۆ ئۆکراین، لێپرسراوانی ئۆکراین ئاشکرایان کردووە، ٣ ھەزار خۆبەخشی ئەمریکی بەشداریی دەکەن لە جەنگی رووبەرووبوونەوەی سوپای رووسیا.

بە پێی سەرچاوەکان ناردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لەسەر داواکاری سەرۆکی ئۆکراین بووە، لە لایەکی ترەوە "ریک سکۆت" ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە دووری نەزانی ئەمریکا ھێزی سەربازیی رەوانەی ئۆکراین بکات، ئەوەشی گەراندوەتەوە بۆ کاریگەریی بەردەوامی ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین کە ئەمرۆ پێیناوەتە رۆژی ١١ یەمەوە.