جۆزێپ بۆرێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسێل ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە تا کۆتایی ڕۆژی یەکشەممە لایەنەکانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بگەنە ڕێککەوتن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕافائیل گروس بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی ئێرانی کردووە و چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە، ئەو سەردانە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی.