جیهان

وتەبێژێک لە ڤییەننا رایگەیاند، ھێرش و پێکدادان لە نێوان چەند گروپێکدا روویداوە بەبێ ئەوەی ناویان ئاشکرا بکات.

رونیشیکردەوە، ٨٢ سەربازی نەمسا لە یەکەی فریاگوزاری کارەساتەکانی سەر بە سوپا، لەگەڵ رێکخراوەکانی تری نێودەوڵەتی پەنایان بردۆتە بەر بنکەیەکی پارێزگای ھاتای  و چاوەڕێی رێنمایی دەکەن.
وتیشی، بڕیارە یەکە سەربازییەکە رۆژی پێنج شەممە بگەڕێنەوە، بەڵام دۆخەکە ھێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

یەکە سەربازییەکەی نەمسا رۆژی سێ شەممە بە ٤٥ تۆن ھاوکارییەوە گەیشتە تورکیا و توانیان ٧ کەس رزگار بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەنیز بایکاڵ دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە، پارتی گەلی کۆماری لەسەردەمی دەنیز و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٤ پێگە ڕەگەزپەرستییەکەی خۆی جێھێشت، و بەیاننامەیەکی لە بارەی باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەرکرد.

بایکاڵ ساڵی ١٩٣٨ لە ئەنتالیا لە دایک بوە، لە ماوەی کاری سیاسی خۆیدا چەندین پۆستی حکومی و حزبی وەرگرتوە، لە ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٦ وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا و جێگری سەرۆک وەزیرانی کاری کردوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٣ بوە بە پەرلەمانتار و پاشان پۆستەکانی وەزیری دارایی و وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی وەرگرتوە و چەند جارێکیش پۆستی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە)ی وەرگرتوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەیڤد ماڵباس بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، بە زوترین کات ھاوکارییەکانیان دەگەیەننە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و دوو تیمیش رەوانەی ھەردوو وڵاتە دەکەن بۆئەوەی بە زوترین کات سەردانی سەرجەم ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکەن و کۆی زیانەکانیش بخەمڵێنن، بۆئەوەی لە داھاتوودا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە ھاوکاری تورکیاو سوریا بکەن.

 راشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانیاندا ملیارێک و ٧٨٠ ملیۆن دۆلاریان وەک ھاوکاری بۆ تورکیا سوریا تەرخانکردووە، کە بەشێکی بۆ ھەوڵەکانی تایبەت بە رزگارکردنی ھاوڵاتیان دەبێت و بەشێکی تریشی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان تەرخان دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فرانسوا دیلماس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ھاوکارییەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان بەسەر ھەموو ئەو ناوچانەدا دابەش دەکرێت کە بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

وتیشی، لەو ١٢ ملیۆن یۆرۆیە، پینج ملیۆن یۆریۆی دەدرێتە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەیاندنی ھاوکارییەکان لە رێگەی سنورەوە ، پینج ملیۆن یۆرۆی تریشی دەدرێتە رێخراوە ناحکومییە فەرەنسی و نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە فریاگوزاری خێرا لە بواری تەندروستی و دروستکردنی پەناگەو دابینکردنی ئاوی پاک .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە شاری بۆکانی سەربە پارێزگای ورمێ، چالاکوانێکی ژن بەناوی فریشتە حسێنی تەمەن ٣٨ ساڵ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن لقی یەکیی دادگای تاوانەکانی بۆکان سزای هەشت مانگی زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە چالاکوانە خەڵکی گوندی (دارگردەڵەی) بۆکانە و رۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە، دوای ١٨ رۆژ لە دەستبەسەربوونی بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی تا رۆژی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە، لە ماوەی دەستبەسەربوونیشی لە مافی ھەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان و تورکیا تائێستا، ٦٢٣٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٣٧ ھەزار و ١١ کەسیش برینداربوون. 

روانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە شارەکانی رۆژئاوای کودستان و سوریا تائێستا ٢٥٣٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٦٥٤ کەسیش برینداربوون.
لە چوارچێوەی بەردەوامی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەمریکا رایگەیاندووە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان کاردەکەن بۆ گەیاندنی ھاوکاری بە سوریا.

ئاژانسی "یونھاب"ی کۆریای باشوریش بڵاویکردووەتەوە، "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکور سەرەخۆشی ئاڕاستەی "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا کردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە مرۆییەکان لە سوریا و تورکیا تەرخانکرد و راشیگەیاند، ھەزاران کەس بێ ماڵوحاڵ و خۆراکن و پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی و پزیشکی بەپەلە ھەیە. 
تا ئێستاش ھەڵمەتەکانی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنبووەکاندا لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا بەردەوامە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. کارلۆ دۆچ لیۆنی زانای ئیتالی بومەلەرزە رایگەیاندووە، بەھۆی بەریەککەوتنی پلێتەکانی ئەنادۆڵ و عەرەبی، وڵاتی تورکیا کشاوە بەرەو ھێڵی سەرەکی جیاکەرەوەی پلێتەکانی ئەنادۆڵ و عەرەبی و ئۆراسیا، لە دەرئەنجامدا وڵاتی تورکیا ٣ مەتر بە ئاراستەی رۆژئاوا کشاوە و پێشبینیدەکرێت کشانەکە بگاتە ٦ مەتر.

ھەروەھا پۆپ ھۆڵدسورپ مامۆستا جیۆلۆجیا لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی گوڕی بومەلەرزەکە رادەی جوڵانی پلێتەکانی زەوی  دیاریدەکرێت و زۆرجار پلێتەکانی زەوی بە ئاسۆیی یاخود بە قوڵی دەجوڵێن و کارەساتیان لێدەکەوێتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٤ کەس لەو خۆپیشاندەرانی لەچەند مانگی رابردوودا لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستگیرکراون، بەشێوەیەکی جددی روبەڕوی مەترسی لەسێدارەدان بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لانیکەم ١٠ کەسیان روبەڕوی ئازار و ئەشکەنجە و ھەڕەشەی مەرگ  و دەستدرێژی سێکسی لەناو زیندانەکان بوونەتەوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، لێپرسراوانی ئێران پێشێلی مافی دەستگیرکراوان دەکەن و رێگەنادەن لە دادگایەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێن.

ئەو ھۆشداریدانەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەکاتێکدایە کە تائێستا چوار خۆپیشاندەر لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانی دوو ساڵی بۆ  حەسەن سجمە و شەش مانگ زیندانی بۆ غوفران مەھدی سوادی ناسراو بە  ئوم فەھد دەرکردووە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک فیلم و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە ناوەڕۆکەکانیان نەشیاوە و دوورە لە ئادابی گشتی.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە کردووە سزای توندی ئەو کەسانە بدەن کە تاوانی لەو جۆرە ئەنجامدەدەن، لەسەر ئەو بابەتەش گشتاندنی کردووە بۆ سەرجەم دادگاکان بە مەبەستی  بەرپەرچدانەوەی رای گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری (پەیوەنییە سروشتییەکان) بڵاوکراوەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، نیوەی ئەو کەسانەی لەبەردەم مەترسی لافاوی تەقینی دەریاچە بەستوەکاندان لە وڵاتانی چین و ھندستان و پیرۆ و پاکستانن.
بەپێی تویژینەوەیەکی تریش کە لەئێستادا زانایان پێداچوونەوەی بۆ دەکەن، لە مێژووی سەردەمی نوێدا ١٥٠ تەقینەوەی لافاوی سەھۆڵبەندانەکان روویانداوە.

رونیشیکردووەتەوە، ئەو مەترسییە کە ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان بە دەگمەن بیری لێدەکەنەوە، بەڵام یەک ملیۆن کەس تەنھا لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە دەریاچە سەھۆڵبەندانەکان دەژین.

لافاوی دەریاچە سەھۆڵبەندانەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ بووە ھۆی دروستبوونی تسۆنامی لە کۆڵۆمبیا و کەنەدا و بەریتانیا و ئاستی ئاوی ١٠٠ مەتر بەرزکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە مەرەش رایگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەوە لە ١٠ پارێزگا، ٦٤٤٤ باڵەخانە ھەرەسیانھێناوە و ٨٥٧٤ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٩ ھەزار و ١٣٣ کەسیش برینداربوون.

وتیشی، حکومەت ھەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ بەھاناوەچوونی لێقەوماوان و بەھیچ جۆرێک رێگانادەن ھاووڵاتیان بێ ماڵ و خاڵ بمێننەوە و ئەوانەی حەز بە مانەوە لەژێر چادر ناکەن لە ھۆتێلەکانی ئەنتالیا و مێرسین و ئالانیا نیشتەجێدەکرێن.

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند، بودجەیەک بۆ ھاوکاریکردنی خێزانە زیانلێکەوتووەکان تەرخاندەکەن و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشیان راسپاردووە بۆ دیاریکردنی قەبارەی زیانەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و لە ماوەی ساڵێکدا باڵەخانەکان دروستدەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی تورکیاش رایانگەیاندووە، بومەلەرزەکە ١٠ پارێزگای باکوری کوردستانی گرتووەتەوە و ٢٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٢٣ کەس برینداربوون، ھەروەھا ھۆشدارییەکان لە تورکیا بۆ ئاستی چوارەم بەرزکراوەتەوە و داوای ھاوکاری نێودەوڵەتی دەکرێت  و سوپای وڵاتەکەش بەشدارە لە بەھاناوەچوونی لێقەوماوان. ھەر بەوھۆیەوە لە شاری مەلاتیە لە تورکیا ١٣٠ باڵەخانە رووخاون و سەرۆکی شارەوانی ئەدەنەش دەڵێت، دوو باڵەخانەی ١٧ نھۆمی و ١٤ نھۆمی بەتەواوی خاپوربوون. لە ئامەدیش زیاتر لە ١٠٠ کەس لەژێر داروپەردوی باڵەخانە رووخاوەکاندان.

وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە پارێزگاکانی حەلەب و لازقیە و حەما و ئەعزاز و تەرتوس و عەفرینی گرتووەتەوە و بەھۆیەوە ٣٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەس برینداربوون. بەرگری شارستانی سوریاش رایگەیاندووە، دەیان کەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان و ھەڵمەتی رزگارکردنی ھاووڵاتیان زۆر قورسە."بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریاش سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، بۆ تاوتوێکردنی زیانەکانی بومەلەرزەکە. 

بومەلەرزەکە کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا داوای لە لێپرسراوان کرد ھەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان بکرێت و ھاوکاری ھاووڵاتیان بکرێت، کۆشکی سپیش ئاماژەی بەوەدا لە پەیوەندیدان لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا بۆ ھاوکاریکردنی خەڵک. راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش وتی، بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا نیگەرانی کردوون. میسریش ھاوخەمی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی سوریا و تورکیا کرد.   

ئەو بومەلەرزەیە بە گەورەترین بومەلەرزە دادەنرێت کە لە ١٧ی ئابی ساڵی ١٩٩٩ەوە روویدابێت و بەھۆیەوە ١٧ ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا، ھەزار کەسیان لە ئیستەنبوڵ بوون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ئیلناز محەمەدی لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتی لە رۆژنامەی (ھەم مەیھەن) لە کاتی بانگێشتکردنی بۆ لێکۆڵینەوە دەستبەسەر کراوە.

ئیلناز محەمەدی خوشکی رۆژنامەوان ئیلاھا محەمەدییە کە لە ھەمان رۆژنامە کار دەکات و لە مانگی ئەیلولی رابردوودا لە دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە شاری سەقز رووماڵی پرسەکەی کردبوو، لەسەر ھەمان دۆسیە دەستگیر کرا، ئیلاھا محەمەدی ھاوشێوەی نەیلۆفەر حامیدی وێنەگری رۆژنامەی شەرق کە لە کاتی بێھۆشییەکەی ژینا ئەمینی سەردانی نەخۆشخانەی کرد بوو سزا دراوە، نەیلۆفەر تۆمەتی دژایەتی کۆماری ئیسلامی و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی نیشتیمانی سزا دراوە.

ھەروەک رۆژنامەوان حسێن یەزدی لە ئەسفەھان بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی یەک ساڵ سزا دراوە، بە بێ ئەوەی تۆمەتەکەی رابگەیەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵاھیان لەکۆبوونەوەکەی لەگەڵ دانیاڵ ئۆرتێگا سەرۆکی نیکاراگوا ، لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، ئەوەی ھەیانە بۆ بواری ئاشتی بەکاری دەھێنن.

لە بەرامبەردا سەرۆکی نیکاراگوا رایگەیاند، بە توندی بەرگری لە مافی ئێران و کۆریای باکوور دەکەن بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و وتی، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا مافی ئەوەیان نییە رێگریی لە پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتانی تر بگرن. لە کۆتایی دیدارەکەشیاندا لێکتێگەیشتنێکیان بۆ ھاوکاری نێوانیان ئیمزا کرد.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە ئەمریکا سزاکانی سەر ڤەنزوێلای سووکردوە و پێدەچێت لێکنزیکبوونەوە لە نێوانیاندا دروست ببێت.

ا
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە ھەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی رابردوودا ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەرزبووەتەوە و ساڵی رابردوو ٧٩٠٨ کەس لە ھەرێم تووشی شێرپەنجە بوون.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو باڵۆنەی بەسەر ئاسمانی ئەمریکای لاتینییەوە بینراوە پەیوەندی بەو باڵۆنەوە ھەیە، کە لە ئاسمانی وڵاتەکایدابینراوە. بەبێ ئەوەی بە وردی شوێنەکەی دیاریی بکات.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە، باڵۆنەکە لە ڕێڕەوی دیاریکراوی خۆی لایداوە،   دووپاتیشی کردوەتەوە کە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەکارھێنراوە.

بەھۆی دەرکەوتنی باڵۆنەکان، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ پەکین دواخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...172173174175176...417