دووەم باڵۆنی سیخوری چین لە ئاسمانی ئەمریکای لاتینی دەرکەوت
گۆران
٤ی شوباتی ٢٠٢٣
٢٨٧
بات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو باڵۆنەی بەسەر ئاسمانی ئەمریکای لاتینییەوە بینراوە پەیوەندی بەو باڵۆنەوە ھەیە، کە لە ئاسمانی وڵاتەکایدابینراوە. بەبێ ئەوەی بە وردی شوێنەکەی دیاریی بکات.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە، باڵۆنەکە لە ڕێڕەوی دیاریکراوی خۆی لایداوە، دووپاتیشی کردوەتەوە کە بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەکارھێنراوە.
بەھۆی دەرکەوتنی باڵۆنەکان، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ پەکین دواخست.