كەشناسی پێشبینی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسكە دەكات و هۆشداریش لە روودانی لافاو دەدات، داواش لە هاووڵاتیان دەكات، رێگەكانی دەرەوە تەنها لە كاتی پێویستدا بەكاربهێنن.


كەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچەكانی سنووری پارێزگای سێمانی، سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە كات و ناوچەی جیاجیا دەبارێت , لە كاتەكانی ئیوارەدا ڕێژەی دابارین كەمێك زیاتر دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی پاشان لە شەودا كاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەكات و باران بارین تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە  .


هاوكات كەشناسی عیراق لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، رۆژانی شەمە و یەكشەممە باران بارین لە لوتكەدا دەبێت لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێكی باشور و ناوەڕاست كە هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت، هۆشداریشیدا لە روودانی لافاو لە چەند ناوچەیەك بە تایبەت ناوچەكانی رۆژهەڵاتی عیراق، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە دوور بكەونەوە. 


كەشناسی عیراق داواشی لە هاووڵاتیان كردووە، رێگەكانی دەرەوە تەنها لە كاتی پێویستدا بەكاربهێنرێن، چونكە بارانەكە بەهێز دەبێت و ئاستی بینین كەمدەبێتەوە.