بەپێی توێژینەوەیەک ١٥ ملیۆن کەس لە بەردەم مەترسی لافاوی شاخە سەھۆڵییەکاندان
رێبوار
٨ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٦٥
لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری (پەیوەنییە سروشتییەکان) بڵاوکراوەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، نیوەی ئەو کەسانەی لەبەردەم مەترسی لافاوی تەقینی دەریاچە بەستوەکاندان لە وڵاتانی چین و ھندستان و پیرۆ و پاکستانن.
بەپێی تویژینەوەیەکی تریش کە لەئێستادا زانایان پێداچوونەوەی بۆ دەکەن، لە مێژووی سەردەمی نوێدا ١٥٠ تەقینەوەی لافاوی سەھۆڵبەندانەکان روویانداوە.
رونیشیکردووەتەوە، ئەو مەترسییە کە ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان بە دەگمەن بیری لێدەکەنەوە، بەڵام یەک ملیۆن کەس تەنھا لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە دەریاچە سەھۆڵبەندانەکان دەژین.
لافاوی دەریاچە سەھۆڵبەندانەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ بووە ھۆی دروستبوونی تسۆنامی لە کۆڵۆمبیا و کەنەدا و بەریتانیا و ئاستی ئاوی ١٠٠ مەتر بەرزکردەوە.