دادگای کەرخ سزای زیندانی بەسەر ژنە چالاکێکی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەپاند
ڕێبوار
٨ی شوباتی ٢٠٢٣
٢٩٩
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانی دوو ساڵی بۆ حەسەن سجمە و شەش مانگ زیندانی بۆ غوفران مەھدی سوادی ناسراو بە ئوم فەھد دەرکردووە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک فیلم و ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە ناوەڕۆکەکانیان نەشیاوە و دوورە لە ئادابی گشتی.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە کردووە سزای توندی ئەو کەسانە بدەن کە تاوانی لەو جۆرە ئەنجامدەدەن، لەسەر ئەو بابەتەش گشتاندنی کردووە بۆ سەرجەم دادگاکان بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی رای گشتی.