لێبوردنی نێودەوڵەتی ھۆشداری دەدات لە لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی رۆژھەڵات و ئێران
شۆرش
٨ی شوباتی ٢٠٢٣
٢٧٨
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٤ کەس لەو خۆپیشاندەرانی لەچەند مانگی رابردوودا لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستگیرکراون، بەشێوەیەکی جددی روبەڕوی مەترسی لەسێدارەدان بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لانیکەم ١٠ کەسیان روبەڕوی ئازار و ئەشکەنجە و ھەڕەشەی مەرگ و دەستدرێژی سێکسی لەناو زیندانەکان بوونەتەوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، لێپرسراوانی ئێران پێشێلی مافی دەستگیرکراوان دەکەن و رێگەنادەن لە دادگایەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێن.
ئەو ھۆشداریدانەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەکاتێکدایە کە تائێستا چوار خۆپیشاندەر لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.