جیهان

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، وەفدەکە لە تورکیاوە چوەتە پارێزگاری ئیدلب و لە   ناوەندێکی سەر بە پرۆگرامی خۆراکی جیھانی لە شاری سەرمەدا لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوە مرۆیی و فریاگوزارییە ناوخۆییەکان کۆبوەتەوە.

سەردانەکە دوای ئەوە ھات کە ڕێکخراوە فریاگوزارییە ناوخۆییەکان و چالاکوانان ڕەخنەیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت بەھۆی دواکەوتنی ناردنی کاروانی فریاگوزاری و یارمەتییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی کارەساتی بومەلەرزەکە.

لەکۆی زیاتر لە چوار ملیۆن کەس کە لە ناوچانەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان دەژین، نزیکەی سێ ملیۆنیان لە ئیدلبن و نزیکەی نیوەیان ئاوارەن، یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەسیش لە باکووری حەلەب نیشتەجێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیمانگای خۆرھەڵاتی ناوەڕاست کە پەیمانگایەکی ئەمریکییە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فشارێکی زۆری لەسەر ئەو وەفدەی عێراق دروستکردووە کە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە کەرتی بانکیی و بەھای دۆلار سەردانی واشنتۆنی کردووە، زۆربەی فشارەکانیش بۆئەوەیە عێراق بەھەموو شێوەیەک لە ئێران دوور بکەوێتەوە بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و کەرتی بانکیی کە بوونەتە ھۆی ئەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران کاریگەری نەبێت.

لای خۆیەوە، عەلی جەمالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایگەیاند، نە وەفد و نە حکومەتی عێراقیش ناتوانن بەڵێنێک بە ئەمریکا بدەن کە نە توانن جێبەجێی بکەن بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان حکومەتی پێکھێناوە، وتیشی، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیشی ناتوانن عێراق بکەنە دوژمنی وڵاتانی دراوسێی بەتایبەتیش ئێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەدھانۆم لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردوەتەوە و نووسیوەیەتی لە سەردانەکەی لە حەڵەبەوە بۆ دیمەشق ئەو کارەساتە گەورەیەی بینیوە، کە لە ژیانیدا بۆ جاری یەکەمە بیبینێت، بە جۆرێک زیانەکان لە ١٠ ساڵ جەنگ زیاترە.

لە لایەکی ترەوە، ھانس کلوگە بەرێوەبەری لقی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ئەو بومەلەرزەیەی بەھۆیەوە دەیان ھەزار کەس لە تورکیا و سوریا گیانیان لە دەستدا، گەورەترین کارەساتی سروشتییە کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا وڵاتێکی سنووری ئەوروپای گرتوەتەوە.

وتشی، ئەوان شایەتی روودانی کارەساتێکن کە ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە ناوچەکە بەخۆوەی نەبینیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یونسێف دەڵێت ئەو ١٠ پارێزگایەی تورکیا کە بە ھۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار منداڵیان تیایدا دەژی و ناوچە کارەساتبارەکانی سوریاش دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار منداڵیان تیایدا دەژی و ژیانیان رووبەرووی مەترسی بوەتەوە.

جەختیشیکردوەتەوە، زۆرینەی منداڵە رزگاربوەکان، پێویستییان بەوەیە ئاوی پاک و شوێنی حەوانەی گەرم و دەرمان و بودجەی زیاتریان بۆ دابین بکرێت.

یونسێف دەشڵێت، ئەو خێزانانەی منداڵیان ھەیە لە شەقام و مۆڵ و قوتابخانە و مزگەوت و وێستگەی پاس و ژێر پردەکاندا دەخەون، لەگەڵ منداڵەکانیان لە شوێنە کراوەکاندا دەمێننەوە لە ترسی دووبارەبوونەوەی بومەلەرزە و زۆری زیانی ماڵ و حاڵیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە و لە ئاسمان و زەوییەوە تۆمارکراوە، بەھۆی بومەلەرزەکەی ھەفتەی رابردووی تورکیا کە زیانێکی یەکجار زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە، زیانی زۆری بە روبەرێکی فراوانی خاکی ئەو وڵاتەش گەیاندووە و لە زۆر شوێندا تەقین و شەقبوونی خاکەکەی دروستبووە.

ھاوکات رۆژنامەی لوباریزیان"ی فەرەسنی بڵاویکردووەتەوە، بومەلەرزەکە گۆڕانکاریی گەورەی لە سروشتی ناوچەکە دروستکردووە و بەدێژایی چەندین کیلۆمەتر درزی گەورە دروستبووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئەوروپا داواکاریی حکومەتی سوریای بۆ ھەڵگرتنی سزاکانی سەری بە مەبەستی ھاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە رەتکردەوە و رایگەیاند، سزاکانی سەر دیمەشق ھاوکارییە مرۆییەکان ناگرێتەوە و ١٠ وڵاتی ئەوروپی  ئامادەن بەشداری لە ھاوکاریکردنی سورییەکان بکەن.

توبیاس تونکڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، سزا ئەوروپییە سەپێنراوەکان بەسەر دیمەشقدا بەسەر ھاوکارییە مرۆییەکان و بەکارھێنانی ئامێری قورس بۆ رزگارکردنی قوربانیان لەژێرداروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ناگرێتەوە.

وتیشی، یەکێتی ئەوروپا بەدرێژایی ١٢ ساڵی رابردوو بە بڕی ١١ ملیار یۆرۆ ھاوکاری بۆ دانیشتوانی سوریا ناردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی سوریا بە ئاسانی دەگەیەنرێنە دیمەشق کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادایە، بەڵام گواستنەوەی ئەو ھاوکارییانە لە دیمەشقەوە بۆ ناوچە وێرانبووەکان بەھۆی بومەلەرزەوە زۆر قورسە، چونکە گروووپەکانی ئۆپۆزسیۆن رێگە نادەن ئەو ھاوکارییانە بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا تێپەڕببن.

لای خۆیەوە، سەرچاوەیەکی دەستەی تەحریر شام کە یەکێکە لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک رێگە نادەن ھاوکاری مرۆیی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە بگاتە زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە، بەڵکو تەنھا رێگە بە گەیاندنی ئەو ھاوکارییانە دەدەن کە لە تورکیاوە بۆ سوریا دەنێردرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە باکوری کوردستان و تورکیا ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ٢٩ ھەزار و ٦٠٥ کەس و زیاتر لە ٨٠ ھەزار کەسیش برینداربوون. 

ھاوکات "فوئاد ئۆکتای" جێگری سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وەزارەتی داد فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ١١٣ بەڵێندەری دیکە دەرکردووە، بەھۆی کەمتەرخەمی و بەپرسیارێتیان لە دروستکردنی باڵەخانەکان. 

بەپێی ئامارەکانی روانگەی سوریاش بۆ مافەمانی مرۆڤ، لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا تا ئێستا زیاتر لە ٥٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە حەوت ھەزار کەسیش برینداربوون.

نەتەوە یەکگرتوەکانیش پێشبینی دەکات ژمارەی قوربانیان لە تورکیا و سوریا بۆ دوو ھێندە بەرزببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو لەبارەی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا ئەنجام دەدات و تەوەری سەرەکیش چۆنێتی زیاتر ھاوکاریکردنی ئەو دوو وڵاتە و رێگاکانی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکانە بۆ زیانلێکەوتووانی تورکیا و سوریا.

لیندا تۆماس گرینفێڵد باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داواکارییەکی وڵاتەکەی گەیاندووەتە ئەنجومەنی ئاسایش کە داوا دەکەن لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا بە پەلە دەنگ بدرێت لەسەر گەیاندنی ھاوکارییەکان مرۆییەکان بە باکوری خۆرئاوای سوریا لە رێگە دەروازەکانی تورکیاوە.

مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیاش رایگەیاندوە، ئاسمانی تورکیا و سەرجەم دەروازە سنورییەکانیشیان لەگەڵ سوریا کراوەیە، بەڵام تەنھا بە مەبەستی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە و ئامادەشن لەو پێناوەدا ھەموو ئاسانکارییەک بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مارتن گریفیس جێگیری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە دوای سەردانیکردنی ئەو ناوچانەی تورکیا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە رایگەیاند، زۆر قورسە پێشبینی ژمارەی قوربانیەکانی ئەو کارەساتە سروشتیە دڵتەزێنە بکرێت لە تورکیا و سوریا، بەڵام دڵنیان ژمارەکەی لەوەی لە ئێستادا ھەیە دەبێتە دوو ئەوەندەو زیاتریش.

وتیشی، لە ئێستادا بە دەیان تیمی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەران بەدوای بێسەروشێنبوەکاندا سەرەرای ئەوەی کەشەکە زۆر ساردە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، تەنێکی نەناسراو لە ناوچەی یوکۆن لە باکوری رۆژئاوای وڵاتەکەی، لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا لە جۆری (ئێف ٢٢) خراوەتەخوارەوە و بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، ھێزێکیان رەوانەی ناوچەکە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنەکە بە بڕیاری ئەو خراوەتەخوارەوە و لەوبارەیەوە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە.

رۆژی شەممەش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، تەنێکی نەناسراویان لە ئاسمانی ئالاسکا خستووتەخوارەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەکر بۆزداغ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لەوادەی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن و تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە بۆ دواخستیان.

وتیشی، ٥٧ کەس لەسەر تاڵانکردنی باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان دەستگیرکراون، ھەروەھا و ١٣٠ بەڵێندەر دەستگیرکراون و گەشتکردن لە دەیان بەڵێندەری دیکەش قەدەغەکراوە، ھەرکەسێکیش کەمتەرخەمی بکات سزا دەدرێت.

وەزیری دادی تورکیا باسی لەوەشکرد، بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە ٢٤ ھەزار باڵەخانە داڕوخاون و زیانیان بەرکەوتووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژێک لە ڤییەننا رایگەیاند، ھێرش و پێکدادان لە نێوان چەند گروپێکدا روویداوە بەبێ ئەوەی ناویان ئاشکرا بکات.

رونیشیکردەوە، ٨٢ سەربازی نەمسا لە یەکەی فریاگوزاری کارەساتەکانی سەر بە سوپا، لەگەڵ رێکخراوەکانی تری نێودەوڵەتی پەنایان بردۆتە بەر بنکەیەکی پارێزگای ھاتای  و چاوەڕێی رێنمایی دەکەن.
وتیشی، بڕیارە یەکە سەربازییەکە رۆژی پێنج شەممە بگەڕێنەوە، بەڵام دۆخەکە ھێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

یەکە سەربازییەکەی نەمسا رۆژی سێ شەممە بە ٤٥ تۆن ھاوکارییەوە گەیشتە تورکیا و توانیان ٧ کەس رزگار بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەنیز بایکاڵ دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال بووە، پارتی گەلی کۆماری لەسەردەمی دەنیز و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٤ پێگە ڕەگەزپەرستییەکەی خۆی جێھێشت، و بەیاننامەیەکی لە بارەی باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەرکرد.

بایکاڵ ساڵی ١٩٣٨ لە ئەنتالیا لە دایک بوە، لە ماوەی کاری سیاسی خۆیدا چەندین پۆستی حکومی و حزبی وەرگرتوە، لە ساڵی ١٩٩٥ تا ١٩٩٦ وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا و جێگری سەرۆک وەزیرانی کاری کردوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٣ بوە بە پەرلەمانتار و پاشان پۆستەکانی وەزیری دارایی و وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی وەرگرتوە و چەند جارێکیش پۆستی سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە)ی وەرگرتوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی سانای سوری بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی گەیشتۆتە فرۆکەخانەی پارێزگای حەلەب و بڕیارە بە یاوەری وەزیری تەندروستی سوریا و پارێزگاری حەلەب ژمارەیەک ناوەندی چارەسەرکردن و داڵدەدانی زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکە بەسەر بکاتەوە.

وەزیری تەندروستی سوریا رایگەیاند، دامەزراوە تەندروستییەکان بە ھەموو توانایانەوە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێری ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندوە، تەنھا لەوەرزی زستانی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس تووشی ئەنفلۆنزا بوون و لەو ژمارەیەش ١٨ ھەزاریان گیانیان لەدەستداوە کە ١٠٦یان منداڵ و نۆیان تەنھا لەماوەی ھەفتەی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاندووە، ھۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا لە ئەمریکا بەو رێژە زۆرە، پشتگوێخستنی کوتانی ساڵانەیە کە رێگرێکی سەرەکییە لە بڵابوونەوەی ئەنفلۆنزا، بەڵام زۆربەی دانیشتوانی ئەمریکا پشتگوێیان خستووە و سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان ناکەن بە مەبەستی کوتان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...171172173174175...417