بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، وەفدەکە لە تورکیاوە چوەتە پارێزگاری ئیدلب و لە   ناوەندێکی سەر بە پرۆگرامی خۆراکی جیھانی لە شاری سەرمەدا لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوە مرۆیی و فریاگوزارییە ناوخۆییەکان کۆبوەتەوە.

سەردانەکە دوای ئەوە ھات کە ڕێکخراوە فریاگوزارییە ناوخۆییەکان و چالاکوانان ڕەخنەیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت بەھۆی دواکەوتنی ناردنی کاروانی فریاگوزاری و یارمەتییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی کارەساتی بومەلەرزەکە.

لەکۆی زیاتر لە چوار ملیۆن کەس کە لە ناوچانەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان دەژین، نزیکەی سێ ملیۆنیان لە ئیدلبن و نزیکەی نیوەیان ئاوارەن، یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەسیش لە باکووری حەلەب نیشتەجێن.