پەیمانگای خۆرھەڵاتی ناوەڕاست کە پەیمانگایەکی ئەمریکییە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فشارێکی زۆری لەسەر ئەو وەفدەی عێراق دروستکردووە کە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە کەرتی بانکیی و بەھای دۆلار سەردانی واشنتۆنی کردووە، زۆربەی فشارەکانیش بۆئەوەیە عێراق بەھەموو شێوەیەک لە ئێران دوور بکەوێتەوە بەتایبەتی لە بوارەکانی وزە و کەرتی بانکیی کە بوونەتە ھۆی ئەوەی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران کاریگەری نەبێت.

لای خۆیەوە، عەلی جەمالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایگەیاند، نە وەفد و نە حکومەتی عێراقیش ناتوانن بەڵێنێک بە ئەمریکا بدەن کە نە توانن جێبەجێی بکەن بە تایبەتیش لە کاتێکدا کە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان حکومەتی پێکھێناوە، وتیشی، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیشی ناتوانن عێراق بکەنە دوژمنی وڵاتانی دراوسێی بەتایبەتیش ئێران.