بومەلەرزەکەی تورکیا زیانێکی زۆری بە بەشێکی زەوی ئەو وڵاتە گەیاندووە
هەژار
١٤ی شوباتی ٢٠٢٣
٢٨٩
بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە و لە ئاسمان و زەوییەوە تۆمارکراوە، بەھۆی بومەلەرزەکەی ھەفتەی رابردووی تورکیا کە زیانێکی یەکجار زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە، زیانی زۆری بە روبەرێکی فراوانی خاکی ئەو وڵاتەش گەیاندووە و لە زۆر شوێندا تەقین و شەقبوونی خاکەکەی دروستبووە.
ھاوکات رۆژنامەی لوباریزیان"ی فەرەسنی بڵاویکردووەتەوە، بومەلەرزەکە گۆڕانکاریی گەورەی لە سروشتی ناوچەکە دروستکردووە و بەدێژایی چەندین کیلۆمەتر درزی گەورە دروستبووە.