یەکێتی ئەوروپا داواکاریی حکومەتی سوریای بۆ ھەڵگرتنی سزاکانی سەری بە مەبەستی ھاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە رەتکردەوە و رایگەیاند، سزاکانی سەر دیمەشق ھاوکارییە مرۆییەکان ناگرێتەوە و ١٠ وڵاتی ئەوروپی  ئامادەن بەشداری لە ھاوکاریکردنی سورییەکان بکەن.

توبیاس تونکڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، سزا ئەوروپییە سەپێنراوەکان بەسەر دیمەشقدا بەسەر ھاوکارییە مرۆییەکان و بەکارھێنانی ئامێری قورس بۆ رزگارکردنی قوربانیان لەژێرداروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ناگرێتەوە.

وتیشی، یەکێتی ئەوروپا بەدرێژایی ١٢ ساڵی رابردوو بە بڕی ١١ ملیار یۆرۆ ھاوکاری بۆ دانیشتوانی سوریا ناردووە.