وەزیری دادی تورکیا: ھیچ گۆڕانکارییەک لەوادەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی نەکراوە
کوردسات نیوز
١٢ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٠٢
بەکر بۆزداغ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لەوادەی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن و تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نییە بۆ دواخستیان.
وتیشی، ٥٧ کەس لەسەر تاڵانکردنی باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان دەستگیرکراون، ھەروەھا و ١٣٠ بەڵێندەر دەستگیرکراون و گەشتکردن لە دەیان بەڵێندەری دیکەش قەدەغەکراوە، ھەرکەسێکیش کەمتەرخەمی بکات سزا دەدرێت.
وەزیری دادی تورکیا باسی لەوەشکرد، بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە ٢٤ ھەزار باڵەخانە داڕوخاون و زیانیان بەرکەوتووە.