جیهان

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا، مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش، بڕیاریداوە بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کە مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت، کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرەی پایتەخت دەبێت، ئەوەش بە جۆرێک لە کشانەوە و جیابوونەوە لەو ھاوپەیمانێتییە دادەنرێت، کە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ ھەڵبژاردنە گشتییەکان و سەرۆکایەتیی تورکیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ پێکیان ھێنا، بەڵام بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان دووچاری شکست بوون.

ھەر بەپێی میدیای تورکیا، چاوەڕوان دەکرێت، بورا کەڤەنجو دەبێتە کاندیدی پارتی باش بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ و دەبێتە رکابەری ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی ئێستای شارەوانیی ئیستەنبوڵ و کاندیدی پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپرسییەک کە رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" ئەنجامیداوە و کەناڵی"ئەی بی سی" بڵاویکردووەتەوە، "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە ١٠ خاڵ لەپێش "جۆ بایدن" سەرۆکی ئێستای ئەمریکاوەیە و ٥٤%ی بەشداربووانی راپرسییەکە لە کۆماری و سەربەخۆکان پشتیوانی دەکەن. 

راپرسییەکە دەریشیخستووە، لە کۆی ٥ ئەندامی دیموکرات و سەربەخۆکان، سیانیان پێیان باشە کاندیدێکی تر ھەبێت لەجێی بایدن، چونکە بەھۆی جەنگی ئۆکراین و خراپی رەوشی ئابوری و پرسی کۆچ و زۆری تەمەنی، نیگەرانییەکان بەرامبەر بایدن زیاتر بووە. 

ھەر بەپێی راپرسییەکە، ترەمپ خاوەنی پێگەیەکی بەھێزە لەسەر ئاستی نیشتمانی، سەرباری ئەوەی چەندین تۆمەتی روبەڕوو کراوەتەوە. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکراین بڵاویکردەوە، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی وڵاتەکەوە لە ٢٤ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، ٢٧٥ ھەزار روسی کوژراون، کە ٥١٠ سەربازیان تەنھا لە رۆژێکدا کوژراون، ھەروەھا ھەزاران تانک و سیستمی مووشەکی و فڕۆکەی جەنگی و ھەلیکۆپتەر و پارچەی جەنگی دەریایی لەناوبراون. 

ئاماری کوژراوانی سەربازانی روسیا کە لەلایەن ئۆکراینەوە بڵاوکراوەتەوە، چەندین ھێندەی ئەو ئامارەیە کە لەلایەن روسیاوە بڵاودەکرێتەوە. 

ئاژانسی "ئەسۆشیەتد پرێس"یش رایگەیاندووە، روسیا و ئۆکراین ئاماری زۆر جیاواز سەبارەت بە زیانەکان بڵاودەکەنەوە و ھەر وڵاتە و زیانی وڵاتەکەی دیکە زیاتر دەکات. 

دوایین جار کە روسیا ئاماری بڵاوکردەوە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ بوو، کە بەپێی ئەو ئامارە شەش ھەزار سەربازیان لە جەنگی ئۆکراین کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی فرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی رایگەیاند، ئەمریکا بە ھیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە رەخنە لە وڵاتانی تر بگرێت لە ناویشیاندا روسیا لە بارەی بەردەوامی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان، چونکە ئەو وڵاتە تاکلایەنە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان کشاوەتەوە و کاری پێناکات.

وتیشی، لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە روسیا ئامادەیی دەربڕیووە پابەندی پەیماننامەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان بێت و ئێستاش ھەمان ھەڵوێستی ھەیە، بەڵام بەو مەرجەی کە پێویستە سەرجەم ئەو وڵاتانەی تریش کە خاوەنی ئەتۆمین پابەندی ئەو پەیماننانەیە بن و تاقیکردنەوە مووشەکییەکانیان رابرگرن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نانسی فیزەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، دانانی خاڵی پشکنین دەکرێت رێگەچارەیەکی بەھێز بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی کۆچبەران.

وتیشی، ئەڵمانیا رێکاری ئەمنی بەدرێژایی سنورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ توند دەکاتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا جەختیکردەوە، ئەگەر کەسێک داوای مافی پەنابەری بکات لەسەر سنوور، ئەوا دەبێت لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکەی بکرێت و ئەوەش پابەندبوونێکی یاسایی روونە.

دەشڵێت، پاراستنی سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کارێکی گرنگە کە دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمێکی ھاوبەشی پەنابەرییەوە بەدی بھێنن.

لای خۆیەوە، فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەڵمانیا رووبەڕووی شەپۆلێکی چڕی کۆچ بووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بۆ چەکداماڵینی حزبەکانی رۆژھەڵات رایگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان و عێراقیش، ھێزە جیایی خوازەکان دەبێت لە چەک دابماڵرێن.

راشیگەیاندوە، بڕیاربوو تا ١٩ی ئەم مانگە ئەو ھێزانە بە تەواوەتی لە چەکدابماڵرێن، بەڵام ئەوەی لە ماوەی شەش مانگی رابردوو روویداوە ئەوەیە تەنیا کەمێک لە سنوورەکانی ئێران دوور خراونەتەوە و دەبێت بە تەواوەتی لە چەک دابماڵرێن و دەربکرێن.

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ھێزی چەکداری ئێران جەخت لەوەش دەکاتەوە، دەبێت ئەوەی لە دەقی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ھەردوو وڵاتدا ھاتووە بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

پێشتر ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندبوو، ئێران چەند رۆژێک دانبەخۆیدا دەگرێت و وەفدی چاودێر رەوانەی ئەو شوێنانە دەکات تا دڵنیابێت لەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێکراوە یاخود نا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی روسیا بڵاویانکردووەتەوە، لە حاڵەتێکی دەگمەن و بێوێنەدا پیاوێکی روسی بەناوی کامۆڵگۆن کالونۆڤ دوای ٢٢ ساڵ زیندانیکردن بەھۆی ئەنجامدانی چەند تاوانێکەوە، ئەو رۆژەی ماوەی سزاکەی کۆتایی ھاتووە و بڕیار بووە ئازاد بکرێت، سەعات ٤ی بەیانی لە زیندان ھەڵاتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تاوانەکانی کالونۆڤ کە لەسەریان زیندانی کرابوون بریتین لە کوشتن و دزیکردن و ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ماددەکانی تایبەت بە تەقینەوە و بۆمبی چێنراو

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم محەمەد بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەپێی ھەموو پێشبینییەکان و بەپێی بڕی ئەو نەوتەی رۆژانە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس دەیخەنە بازاڕەوە بەتایبەتیش دوای بڕیاری کەمکردنەوەی بەرھەمھێنان بە رێژەی ١.٦ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، لە چەند مانگی داھاتوودا و پێش ھاتنی ساڵی نوێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو دەگاتە ١٠٠ دۆلار.

لە ئەمریکاش بانکی جی پی مۆرگان رایگەیاندووە، ئەگەر بەرزبوونەوەی بەردەوام و رۆژانەی ئێستای نرخی نەوت بکرێتە پێوەر و ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بگاتە ١٥٠ دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئوسامە سەعد سەرۆکی حکومەتی راسپێردراو لەلایەن پەرلەمانی لیبیاوە رایگەیاندووە، بڕیارە رۆژی ١٠ی مانگی داھاتوو کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەشاری دەرنە بەڕێوەبچێت کە بەھۆی لافاوەکەی ئەم دواییە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، مەبەستی کۆنگرەکەش کۆکردنەوەی ھاوکارییە بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی زریانی دانیال زیانی زۆری پێگەیاندوون.

وتیشی، داوا لەسەرجەم وڵاتانی جیھان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بەشداری ئەو کۆنگرە نێودەوڵەتییە بکەن، چونکە زیانەکانی لیبیا بەھۆی زریانی دانیالەوە ھێندە زۆرە بە تەنھا ناتوانن بە سەریدا زاڵ بن و شار و ناوچە وێرانبووەکان ئاوەدان بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نیویۆرک لەبارەی رەوشی سوریا کۆبوونەوە و کۆکبوون لەسەر بەردەوامی ھەوڵەکانیان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێویستی دەزانن کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی دروستبکەن بۆ ھاوکاریکردنی سوریا بە مەبەستی ئاوەدانکردنەوە و کۆتایی ھێنان بە قەیران و ئاڵۆزییەکانی ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە حکومەتی تورکیا بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات کە تایبەتن بە ئازاکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری ھەدەپە و عوسمان کاڤاڵا بازرگان و چالاکوانی ناسراوی تورکیا.

باسی لەوەشکردوە، ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ پێشکەوتن لە دۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش نەبێت ئەو کات ھەڵوێستێکی دیکە رادەگەیەنن.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا رۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ رایگەیاند، ھیچ بەڵگەیەکی بەرجەستەکراو نییە بۆ ئەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش بەتۆمەتی تیرۆر سزا بدرێتو بۆیەش بڕیاری ھێشتنەوەی دەمیرتاش لە زیندان "پاڵنەری سیاسی" لەپشتە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو بارەیەوە فەرمانگەی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە،  بوومەلەرزەکە لە ناوچەی گۆکسۆنی بووەو لە قووڵایی نزیکەی ٨.٤٨ کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا دروست بوە.

مەرەش یەکێک بوو لەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانی بەھۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مانگی شوباتی ڕابردوو بەرکەوت، کە بەھۆیەوە دەیان ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا و   وێرانکارییەکی گەورەی لێکەوتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، بەپێی ئامارەکان لە مانگی تەمموز و ئابی رابردوو ٥٠ ھەزار کۆچبەر گەیشتونەتە ئیتاڵیا، ھەر بەپێی ئامارەکان لەسەرتای ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی ئاب زیاتر لە ١٠٧ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە ڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، بە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو٥٣ ھەزار کەس بووە.

دەزگای لوتکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاری داوە بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە کۆچی نایاسایی.

ھاوکات رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچیش رایگەیاندوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە دوو ھەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم رەئیسی لە وتەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا، جەنگ لە پلانی سەربازی ئەواندا نییە بەڵام بەردەوام ئامادەکاری دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوە و بەرگری، لە ھەر حاڵەتێکی نەخوازراودا.

وتیشی، جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەلایەن عێراقەوە بۆ چەک داماڵین و چۆڵکردنی بارەگاکان لەلایەن حزبەکانی رۆژھەڵاتەوە، ھەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکە.

لێدوانەکەی رەئیسی لە کاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی پاراستنی سنور لەگەڵ ئێران بە ھەماھەنگی حکومەتی ھەرێم دەستیپێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی مەکسیک ئاماژەیان بەوەکردوە، ھەورەبروسکەکە لە ژنێک و پیاوێکی داوە، ژنەکە راستەوخۆ گیانیلەدەستداوە، پیاوەکە دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

وەک لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت ژنەکە ھەوڵدەدات لە ئاوەکە دووربکەوێتەوە، بەڵام ھەورەبروسکەکە لێی دەدات و راستەوخۆ دەیدات بە زەویدا، چەند خولەکێک دوای ئەوە لە پیاوەکە دەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە رایگەیاند، وڵاتەکەی نزیکبووەتەوە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام ھێشتا چەند بابەتەێک ماوە کە ناکۆکی لەسەرە، لەوانەش دۆسیەی فەڵەستین، کە ھەردوو وڵات بیروڕای جیاوازی لەسەری ھەیە.

راشیگەیاند، لە چوارچێوەی ھەنگاوەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودییە و ئیسرائیل، رۆژانە لەنێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆ دەکرێت و بەرەوپێشچوونی باش ھەیە.

رۆژنامەی نیویۆڕک تایمز بڵاویکردووەتەوە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودییە و ئیسرائیل پێویستی بە سازشی گەورەی فەڵەستیینییەکانە کە پێناچێت حکومەتەکەی ناتانیاھۆ پێی رازیبێت، پێشتریش ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر پەیوەندییەکانی نێوان سعودییە و ئیسرائیل ئاسایی ببێتەوە، ئەوا زیان بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...116117118119120...419