مانگی داھاتوو کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی لیبیا بەڕێوەدەچێت
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٣٧
ئوسامە سەعد سەرۆکی حکومەتی راسپێردراو لەلایەن پەرلەمانی لیبیاوە رایگەیاندووە، بڕیارە رۆژی ١٠ی مانگی داھاتوو کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەشاری دەرنە بەڕێوەبچێت کە بەھۆی لافاوەکەی ئەم دواییە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، مەبەستی کۆنگرەکەش کۆکردنەوەی ھاوکارییە بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی زریانی دانیال زیانی زۆری پێگەیاندوون.
وتیشی، داوا لەسەرجەم وڵاتانی جیھان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بەشداری ئەو کۆنگرە نێودەوڵەتییە بکەن، چونکە زیانەکانی لیبیا بەھۆی زریانی دانیالەوە ھێندە زۆرە بە تەنھا ناتوانن بە سەریدا زاڵ بن و شار و ناوچە وێرانبووەکان ئاوەدان بکەنەوە.