دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، بەپێی ئامارەکان لە مانگی تەمموز و ئابی رابردوو ٥٠ ھەزار کۆچبەر گەیشتونەتە ئیتاڵیا، ھەر بەپێی ئامارەکان لەسەرتای ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی ئاب زیاتر لە ١٠٧ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە ڕێگەی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، بە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو٥٣ ھەزار کەس بووە.

دەزگای لوتکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاری داوە بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن بۆ ڕێگری کردن لە کۆچی نایاسایی.

ھاوکات رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچیش رایگەیاندوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە دوو ھەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.