روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، لە ئۆپراسیۆنێکدا بە بەشداری ھێلیکۆپتەری ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دابەزینێکی ئاسمانییان لە یەکێک لە کیڵگەکان لە رۆژئاوای پارێزگای رەققە ئەنجامداوە.
راشیگەیاند، ھێزەکەی ھەسەدە لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا دووچاری پێکدادان بوون و دواتر سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە، بەڵام وردەکاریی لەبارەی ئەو تیرۆریستەوە ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی لێدوانی لێپرسراوانی ئەمنی پاکستان، تەقینەوەکە لە ویلایەتی بلوجستان لە نزیک مزگەوتێک روویداوە کە ھاوسنووری ئەفغانستان بوە و ھەتا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندوە.
لە مانگی حوزەیرانی رابردووشدا لە کاتی کۆبوونەوەی پارتێکی سیاسی ئیسلامی لە باکوری پاکستان تەقینەوەیەک روویدا و بەھۆیەوە زیاتر لە ٤٠ کەس کوژران.
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ، ھەر بەھۆی لافاو و بارانبارین لە گواتیمالا زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوت و سەدان خانووش رووخان و بەشێکی زۆریان ئاوی لافاو بردوونی.
وەرزی بارانبارینی گواتیمالا لە مانگی ئایاردا دەستپێدەکات و لە مانگی تشرینی دوەمدا کۆتایی دێت، بەپێی ئامارەکان ساڵانە لە وڵاتانی ئەمریکای ناوەراست سەدان کەس بەھۆی بارانبارینی وەرزی و گۆرانی کەشوھەواوە گیانلەدەستدەدەن و سەدان ھەزاری دیکەش دوچاری زیانی گیانی و ماڵی دەبنەوە.
لە کۆبوونەوەی ئاساییدا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری لە پێدانی پاکێجێکی ھاوکاری دا بە وڵاتی ئۆکراین، یارمەتییەکە خۆی لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاردا دەبینێتەوە کە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری ھاوکاری ئاسایشدا جێگیرکرا کە پێشتر لە ڕەشنوسی بودجەدا بەدەرکرابوو.
بۆ خەرجکردنی ئەم بڕەش پێویستە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای بەرھەمھێنانی چەک بکات، نەک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چەک لە کۆگاکانی پێنتاگۆن وەربگرێت.
ھەر لە پرۆژە یاساکەشدا ٢٠ ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ چرکڕدنەوەی چاودێری لەسەر ئەو ھاوکارییانەی کە ئۆکراین لە ئەمریکاوە وەریدەگرێت.
روفین مینیکدیویلا، بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆمسیۆنی تایبەت بە کۆچبەران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تا ٢٤ ئەیلولی ئەمساڵ لە دەریای سپی ناوەراستدا زیاتر لە دوو ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر خنکاون بێسەروشێن بوون.
راشیگەیاند، ئەو رێژەیەی لە چاو ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو زۆر زیادیکردوە، کە تەنھا ١٦٨٠ کۆچبەر خنکابوونن.
بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆمسیۆنی تایبەت بە کۆچبەران لە نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەشکردووە، وڵاتی ئیتاڵیا، ئەمساڵ زۆرترین کۆچبەر رووی تێکردووە کە زیاتر بووە لە ٦٠ ھەزار کۆچبەر، کەساڵی ٢٠٢٢ تەنھا ٢٧ ھەزار کۆچبەر چونەتە ئەو وڵاتەوە.
ھاوکات، ئاژانسی سنوری و دەریاوانی ئەوروپا رایگەیاند، لە ٢٠١٥ تاکوئێستا توانراوە زیاتر لە ٣٠ ھەزار کۆچبەر لە خنکان رزگاربکەن.
ماوەی چەندین ساڵەی دەریای سپی ناوەراست بۆتە گۆرستان بۆ ئەو کەسانەی خەونی گەیشتنیان ھەیە بە وڵاتانی ئەوروپا، سەرەِرای ھەوڵەکانی ئەوروپا بۆ وەستاندنی لێشاوی کۆچبەران بەڵام شەپۆلەکە بەردەوامە.
ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) پەیامێکی ئاراستەی ھەموو ئەو چەکدارانە کرد کە لە روداوەکانی دێرزو بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق ھەڵاتوون و دەڵێت، ئەو چەکدارانە دوای پەیوەندییان بە ھەسەدە یان ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دۆسییەکانیان چارەسەر دەکرێت و دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
باسی لەوەشکردووە، ئەوانەشی لە روداوەکانی دێرەزوردا چەکیان ھەڵگرتووە، پێئویستە لە ١٥ رۆژدا چەکەکانیان رادەستبکەن و رێکاری یاسایی لەگەڵیاندا دەستپێدەکات.
ھێزەکانی سوریای دیموکرات جەختیش دەکاتەوە کە ھەوڵەکانی بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی دێرەزور بەردەوام دەبێت بەتایبەت ئەوانەی لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا زیانیان بەرکەوتووە.
نیکۆڵ باشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، بەھۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ھەرێمی قەرەباغەوە نزیکەی ٧١ ھەزار ھاوڵاتی ئەو ھەرێمە ئاوارەی ئەرمینیا بوون و چاوەڕوانیش دەکرێت و ئەو ژمارەیە بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
جەختیشیلەوەکردەوە، دەروازەکانی ئەرمینیا بە رووی ھاوڵاتییانی ھەرێمی قەرەباغ بە کراوەی دەمێننەوە تاکو دۆخی ئەو ھەرێمە ئاسایی دەبێتەوە پاشان بڕیار لەسەر چارەنووسی ئاوارەکان دەدرێت.
پارێزگای ئیستانبوڵ بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەکە لە شەقامی کازم کارابەکری ناوچەی باھچەلیئێڤلەر لە ئیستانبوڵ روویداوە و دوابەدوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی تەقینەوەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و چواری دیکەش بریندارن کە بارودۆخی دووانیان ناجێگیرە.
راشیگەیاند، ھۆکاری تەقینەوەکە ھێشتا نادیارە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان، پێدەچێت بەھۆی پەنگخواردنەوەی غازەوە بووبێت لە نھۆمی پێنجەمی باڵەخانەکە.
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەی ھەفتەی رابردوو، سوپای ئازربایجان لە دژی جوداخوازەکانی ھەرێمی قەرەباخ دەستیپێکرد، سەرەڕای وەستاندنی ئەو ئۆپراسیۆنەش، بەڵام ھاووڵاتیانی ئەرمەنی ھەر لە رەوشەکە دوودڵن و بە ناچاری روودەکەنە وڵاتی ئەرمینیا.
وتەبێژی حکومەتی ئەرمینیاش رایگەیاند، تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، ٦٥ ھەزار و ٣٦ ئاوارە ھاتوونەتە خاکەکەیانەوە، وتیشی پێشبینشدەکەن ژمارەکە زۆر لەوە زیاترببێت، بەو پێیەی پێش ناکۆکییەکان زیاتر لە ١٢٠ ھەزار ئەرمەنی لە ھەرێمی قەرەباخ دەژیان.
سەرۆکی جوداخوازەکانی ئەرمینیا لە ھەرێمی قەرەباخ رایگەیاند، تا دێت رەوشی قەرەباخ بەرەو خراپی دەڕوات و لەپێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان رێککەوتنیان ئیمزاکردووە کە بەپێی ئەو رێککەوتنە تا رۆژی یەکی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو ھیچ دامەزرا و ھێزێکیان لە قەرەباخ نامێنن و بە تەواوەتی ھەمووی دادەخەن.
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، راگەیەندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی سنووری دێرەزوور بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو گرژیانە ھەلی گەڕانەوە بۆ داعش خۆشدەکەن، راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی ھاوبەشەکانیان لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی داعش.
ئەو راگەیەندراوەی ھاوپەیمانان لەکاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەی زیبان لە سنووری دێرەزوور، و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھەسەدە و گرووپێک چەکداری نزیک لە حکومەتی سوریا روویدا و ھەسەدە بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاند.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە لە رێوڕەسمێکدا جارێکی تر کارنامەی باڵیۆزی میسری لە ئەنقەرە وەرگرتەوە و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تورکیا بە رەسمی دەستبەکاربوو ئەوەش لە دوای زیاتر لە ١٢ ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر دوای ئەوە دێت کە دوای ئەوەی عەبدولفەتاح سیسی بوو بە سەرۆککۆماری میسر، زۆرینەی سەرکردەکانی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین کە فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبوو لەلایەن تورکیاوە داڵدەدران.
ئاژانسی ھەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، نۆ کەس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی کحولی ساختە دەستگیرکراون، چوار کەسیش لە ویلایەتی ئەلبورز لەسەر ھەمان تۆمەت سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، چونکە بوونەتە ھۆکاری گیان لەدەستدانی ١٧ کەس و ١٩١ کەسی دیکەش بەوھۆیەوە بیانییان لەدەستداوە.
ساڵانە لە ئێران دەیان کەس بەھۆی خواردنەوەی کحولی دەستکرد یاخود ساختەوە گیانلەدەستدەدەن، ئامارەکەش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و لەکاتی کۆرۆناوە، زۆر بەرزبووەتەوە، ژەھراویبوونیش بەو خواردنەوەیە، لەدەستدانی بینایی و سستی گورچیلە و گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا، مەڕاڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش، بڕیاریداوە بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کە مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت، کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرەی پایتەخت دەبێت، ئەوەش بە جۆرێک لە کشانەوە و جیابوونەوە لەو ھاوپەیمانێتییە دادەنرێت، کە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ ھەڵبژاردنە گشتییەکان و سەرۆکایەتیی تورکیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ پێکیان ھێنا، بەڵام بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان دووچاری شکست بوون.
ھەر بەپێی میدیای تورکیا، چاوەڕوان دەکرێت، بورا کەڤەنجو دەبێتە کاندیدی پارتی باش بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ و دەبێتە رکابەری ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی ئێستای شارەوانیی ئیستەنبوڵ و کاندیدی پارتی گەلی کۆماری-جەھەپە.
بەپێی راپرسییەک کە رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" ئەنجامیداوە و کەناڵی"ئەی بی سی" بڵاویکردووەتەوە، "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە ١٠ خاڵ لەپێش "جۆ بایدن" سەرۆکی ئێستای ئەمریکاوەیە و ٥٤%ی بەشداربووانی راپرسییەکە لە کۆماری و سەربەخۆکان پشتیوانی دەکەن.
راپرسییەکە دەریشیخستووە، لە کۆی ٥ ئەندامی دیموکرات و سەربەخۆکان، سیانیان پێیان باشە کاندیدێکی تر ھەبێت لەجێی بایدن، چونکە بەھۆی جەنگی ئۆکراین و خراپی رەوشی ئابوری و پرسی کۆچ و زۆری تەمەنی، نیگەرانییەکان بەرامبەر بایدن زیاتر بووە.
ھەر بەپێی راپرسییەکە، ترەمپ خاوەنی پێگەیەکی بەھێزە لەسەر ئاستی نیشتمانی، سەرباری ئەوەی چەندین تۆمەتی روبەڕوو کراوەتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش جەختی کردەوە، کاروانی یەکەمی تانکی ئەبرامز زووتر لەو وادەیەی دیاریکرابوو گەیەندراوەتە ئۆکراین و دەتوانرێت لە ھێرشی پێچەوانەدا بەکاربھێندرێت، ئەو ژمارە تانکەشی کە ماوە لە مانگەکانی داھاتوودا رەوانە دەکرێن.
رۆژی ھەینی رابردوو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، یەکەم کاروانی تانکی ئەبرامز رەوانەی ئۆکراین دەکەن، کە یەکێکە لە بەھێزترین و قورسترین تانکەکان لە جیھاندا و کێشی زیاتر لە ٦٠ تۆن دەبێت.
ئەگەرچی ئۆکراین ھیوایەکی زۆری لەسەر بەکارھێنانی ئەو تانکە ھەڵچنیوە بۆ پاشەکشەکردن بە ھێزەکانی روسیا، بەڵام بەشێک لە لێپرسراوانی سەربازی ئەمریکا دەڵێن، تانکی ئەبرامز ئاڵۆزە و لەگەڵ توانای ھێزەکانی ئۆکراین ناگونجێت.