روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، لە ئۆپراسیۆنێکدا بە بەشداری ھێلیکۆپتەری ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، دابەزینێکی ئاسمانییان لە یەکێک لە کیڵگەکان لە رۆژئاوای پارێزگای رەققە ئەنجامداوە.

راشیگەیاند، ھێزەکەی ھەسەدە لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا دووچاری پێکدادان بوون و دواتر سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردووە، بەڵام وردەکاریی لەبارەی ئەو تیرۆریستەوە ئاشکرا نەکراوە.