ھاوپەیمانان: پابەندین بە ھاوکاریکردنی ھەسەدە بۆ دابینکردنی ئاسایش
کوردسات نیوز
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٤٠
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، راگەیەندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی سنووری دێرەزوور بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو گرژیانە ھەلی گەڕانەوە بۆ داعش خۆشدەکەن، راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی ھاوبەشەکانیان لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی داعش.
ئەو راگەیەندراوەی ھاوپەیمانان لەکاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەی زیبان لە سنووری دێرەزوور، و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھەسەدە و گرووپێک چەکداری نزیک لە حکومەتی سوریا روویدا و ھەسەدە بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاند.