ئەڵمانیا بە دانانی خاڵی پشکنین لەسەر سنورەکانی روبەڕووی کۆچی نایاسایی دەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٤٤
نانسی فیزەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، دانانی خاڵی پشکنین دەکرێت رێگەچارەیەکی بەھێز بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی کۆچبەران.
وتیشی، ئەڵمانیا رێکاری ئەمنی بەدرێژایی سنورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ توند دەکاتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەپۆلی کۆچبەرانی نایاسایی.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا جەختیکردەوە، ئەگەر کەسێک داوای مافی پەنابەری بکات لەسەر سنوور، ئەوا دەبێت لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکەی بکرێت و ئەوەش پابەندبوونێکی یاسایی روونە.
دەشڵێت، پاراستنی سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کارێکی گرنگە کە دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمێکی ھاوبەشی پەنابەرییەوە بەدی بھێنن.
لای خۆیەوە، فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەڵمانیا رووبەڕووی شەپۆلێکی چڕی کۆچ بووەتەوە.