ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات
هیوا
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٤١
ئەنجومەنی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە حکومەتی تورکیا بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات کە تایبەتن بە ئازاکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری ھەدەپە و عوسمان کاڤاڵا بازرگان و چالاکوانی ناسراوی تورکیا.
باسی لەوەشکردوە، ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ پێشکەوتن لە دۆسیەی سەڵاحەدین دەمیرتاش نەبێت ئەو کات ھەڵوێستێکی دیکە رادەگەیەنن.
دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا رۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ رایگەیاند، ھیچ بەڵگەیەکی بەرجەستەکراو نییە بۆ ئەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش بەتۆمەتی تیرۆر سزا بدرێتو بۆیەش بڕیاری ھێشتنەوەی دەمیرتاش لە زیندان "پاڵنەری سیاسی" لەپشتە.