پیاوێکی روسی دوای ٢٢ ساڵ زیندانی لە رۆژی ئازادکردنیدا ھەڵات
هەژار
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٣٢
میدیاکانی روسیا بڵاویانکردووەتەوە، لە حاڵەتێکی دەگمەن و بێوێنەدا پیاوێکی روسی بەناوی کامۆڵگۆن کالونۆڤ دوای ٢٢ ساڵ زیندانیکردن بەھۆی ئەنجامدانی چەند تاوانێکەوە، ئەو رۆژەی ماوەی سزاکەی کۆتایی ھاتووە و بڕیار بووە ئازاد بکرێت، سەعات ٤ی بەیانی لە زیندان ھەڵاتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تاوانەکانی کالونۆڤ کە لەسەریان زیندانی کرابوون بریتین لە کوشتن و دزیکردن و ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ماددەکانی تایبەت بە تەقینەوە و بۆمبی چێنراو