کوردستان

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/٢٧، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ڕۆژی یەک شەممەش ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/٣٠ ، موچەی   یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٥٥ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٨٥٥ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٥٥)
١. پشکنین: (٩٣١١ پشکنینی نوێ)
• (٢٨٢٧) هەولێر
• (٢٦٧٢) سلێمانی
• (٣١١٦) دهۆك
• (١٥٩) هەڵەبجە
• (٤١٢) گەرمیان
• (١٢٥) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٦٥٥ تووشبووی نوێ)
• (١٠٥) هەولێر
• (٢٧٧) سلێمانی
• (٢١٥) دهۆك
• (٤) هەڵەبجە
• (٤١) گەرمیان
• (١٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٨٥٥ چاکبوون)
• (٢٤٤) هەولێر
• (٢١٢) سلێمانی
• (٣٢٦) دهۆك
• (١٣) هەڵەبجە
• (٥٢) گەرمیان
• (٨) ڕاپەڕین
٤. مردن: (١٠ مردن)
• (٤) هەولێر
• (٢) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٨٣٠٩٣٠ (٦٣٧٨٣٦ هەولێر، ٤٣٤٧٥٦ سلێمانی، ٧٤٣٠٢١ دهۆك، ١٥٣١٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٦٧٣٥٧ (٥٢٣٧٢ هەولێر، ٥٢٧١٨ سلێمانی، ٥٨٥٧٣ دهۆك، ٣٦٩٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٥٢٣٥٦ (٤٧٥٤٠ هەولێر، ٤٦٢٧٠ سلێمانی، ٥٥٢٠٥ دهۆك، ٣٣٤١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٠٧٥٣ (٣٦٧٣ هەولێر، ٤٤٩٩ سلێمانی، ٢٣٧٥ دهۆك، ٢٠٦ هەڵەبجە)
مردن ٤٢٤٨ (١١٥٩ هەولێر، ١٩٤٩ سلێمانی، ٩٩٣ دهۆك، ١٤٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ی ئایار ٢٠٢١
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم ئیسماعیل خۆشناو سەرۆکی دادگای پێداچونەوەی ھەولێر بە رۆژنامەی سەباحی رەسمی راگەیاندوە، لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ھەرێم، سەدان داواکراوی داوەتە دادگاکانی عێراق. 

رونیشیکردووەتەوە، ھەماھەنگییەکی زۆر ھەیە لە نێوان  ھەر دوولا بۆ ئاسانکردنی رێکارەکانی وەرگرتنەوە و گۆرینەوەی داواکراوان. 

دەشڵێت، ئەنجومەنی دادوەری لە ھەرێمی کوردستان یاسا دادوەرییەکانی فیدراڵی پەیڕەو دەکات، ئەو لیژنەیەش کە لە نێوان ھەردوو ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم و عێراق  پێکھاتوە بەردەوامە لە کارەکانی بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستگیرکرنی داواکراوان و گۆرینەوەی زانیاری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"گەشاو ڕەحمان" لە شاری ڤانتا خۆی ھەڵبژاردووە و یەکەم ڕۆژی دەنگدانی پێشوەختیش بۆ شارەوانییەکانی فینلەندا بەڕێوەچوو و ١٣ی مانگی داھاتووش دەنگدان بۆ شارەوانییەکانی فینلەندا کۆتایی دێت.


جگە لەوەش کاندیدی تری کورد خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکە پاڵاوتووە، ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر چەند کاندیدێکی تری کورد لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فینلەندا دەرچوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لایەنە پەیوەندیدارەکان، دووەمین کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.


لە کۆبوونەوەکەدا و لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە، تاوتوێی ئەو کاریگەرییانە کرا کە وشکەساڵی لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستاندا دروستی دەکات.


لەمبارەیەوە دکتۆر ھەڵۆ عەسکەری ڕاوێژکاری تایبەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد لەسەر چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمکردنەوەی زیانەکانی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان.


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆ کرا دەربارەی چۆنیەتی دەستپێکردنی قۆناغەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی، لەو بارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: دەبێت ھەنگاوی بەپەلە بگرینەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش پلانێکی تۆکمە ھەبێت بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ھاوڵاتیان. 


ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا پێداویستییەکانی ھەر سێکتەرێک بە پێی ناوچە و پارێزگاکانی ھەرێم و میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی خرایەڕوو، لەمبارەیەوە پێشنیازی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێ کرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا. 


ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بۆردێکی سەرەکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بۆردێکی لاوەکی لەسەر ئاستی پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانیش دروست بکرێت. بڕیاریش درا کە ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان بگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد و جێگری سەرۆک وەزیران پابەندبوونی حکومەتی ھەرێمی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دووپات کردەوە. 


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم کە تا ئێستا ھەنگاوی باشیان بڕیوە، ھەروەھا جەخت لە بەردەوامی چاکسازییەکان و شۆڕکردنەوەیان کرایەوە و بۆ ئەم مەبەستەش قوباد تاڵەبانی داوای پاڵپشتی وڵاتانی ئەوروپای کرد کە ئەزموونی زۆریان ھەیە لەو بوارەدا. 


ھەروەھا قوباد تاڵەبانی داوای ھاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا بتوانێت لە فراوانکردنی ئازادییەکان و پەرەپێدانی بەھاکانی دیموکراسی بەردەوام بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی سکوڵی پزیشکی زانکۆی کۆیە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئەو ئامێرە دەتوانێت زیاتر لە سێ ھەزار حاڵەتی پزیشکی لەسەر تۆمار بکرێت، تاوەکو خوێندکار لە کاتی مەشقی ڕۆژانە و تاقیکردنەوەکان سوودی لێ ببینێت.


ئامێرەکە وەک ڕۆبۆتێک و نەخۆشێک توانای وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پزیشک یاخوود خوێندکاری ھەیە تا دەگاتە دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە، سەرۆکی سکوڵی پزیشکی زانکۆی کۆیە وتیشی دەتواندرێت پشکنینی لێدانی دڵ و ھەناسە بۆ ئامێرەکە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی پیرۆزبایی و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکان، بافڵ تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەردانی ڤیم فاوندەشنیان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد، ڤیم فاوندەیشن لە ماوەی دوو ساڵی تەمەنیدا توانیوویەتی چەندین ھەنگاوی باش بنێت بۆ خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگە دەبنەوە و لەگەڵ خزمەتکردن بە فەرھەنگ و کلتوری کورد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد لە بارەی ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان و جەخت کرایەوە لەوەی پێویستە خەرجکردنی دەرماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەرماڵەکان و جێگیر بکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن.


بڕیاریشیدا بە ڕێکخستەوەی داھاتە گشتیەکان، ھاوکات پڕۆژە یاسای (ھەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ھێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی بۆ رێکخستنی کەرتی دڵنیایی و چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و  پڕۆژە یاسای  بەرھەمھێنان و ھاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵیەکان) پەسەند کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە فێستیڤاڵەکە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و ئەدیبانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق و وڵاتانی دراوسێ و میوانانی دەرەوەی وڵات بەشدارن و دەزگای میدیایی کوردساتیش سپۆنسەری دەکات.


فێستیڤاڵەکە لە ژێر ناونیشانی "دیالۆگی لابردنی ماسکەکان"دایە و تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و یەکەم و دووەم و سێیەمی شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە خەڵات دەکرێن.


فێستیڤاڵی گەلاوێژ چالاکییەکی ئەدەبی و ھونەری فراوانە، کە تیایدا بایەخ بە بەرھەمی فیکری و ئەدەبی و ھونەری نووسەران و کلتوری ڕۆشنگەری دەدرێت، بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی ١٩٩٦ەوە دامەزراوە و تاوەکو ئێستا وەک ڕێکخراوێکی کلتوری ساڵانە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی ڕێکدەخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان، لەم مانگەوە مووچەی ھەموو ئەو زیندانیە سیاسییانە خەرجدەکرێت کە ھیچ مووچەیەکی تریان نییە.


لە نوسراوەکەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، منحەی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی کە ماوەی ١٠ ساڵی منحەکەیان تەواو بووە و ھیچ مووچەیەکی تریان نییە، پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیان تەواو بووە و لە ١ی ئایاری ٢٠٢١، منحەیان بۆ ھەژمار دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئێران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەت و پەرلەمانی ئێران ڕەزامەندییان پیشاندا ھەردوو شاری بانە و مەریوان لە خۆرھەڵاتی کوردستان ببنە ناوچەی ئازادی بازرگانی، ئەمڕۆ لە شاری بانە بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بازرگانانی ھەرێم، کۆنفرانسی سەرمایەگوزاری ئابووری دەستیپێکرد.


ئامانج لە کۆنفرانسەکەش گەشەپێدانی کەرتی ئابوورییە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، ھەروەھا بانگێشتکردنی بازرگان و سەرمایەدارانی ھەرێم بۆ وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی زیاتری کاڵا و کەرەستەی بازرگانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، نزیکەی ٨٠٠ ھەزار کەس لە پارێزگای دھۆک مافی دەنگدانیان ھەیە، لە ئێستادا لقی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ دانانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان و ژمارەیەکی تریش کارتی بایۆمەتری بۆ ھاوڵاتی سنووەکە دابینکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، لە تەوەری یەکەمدا بیرۆکەی پەرلەمانتارێک دەربارەی "دۆزینەوەی ھەلی کار لە ڕێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان" دەخرێتەڕوو.


لە تەوەری دووەمدا بە ئامادەبوونی چوار وەزیری پەیوەندیدار، گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی دیاردەی "تاوانەکانی کوشتن بە گشتی و کوشتنی ژن و خۆکوشتن".


لە تەوەری سێیەمیشدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییەکان لەسەر کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو کە تێیدا تاوتوێی ئەو حاڵەتانە کرا کە لە ماوەی ڕابردوودا تۆمارکراون، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی گرتنەبەری ڕێگەچارەی خێرا و پلانی کورتخایەن خرایەڕوو، لە پێناو ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەم حاڵەتانەدا.


لەو بارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  وتی "پێویستە ھەنگاوی خێرا بگرینەبەر بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان و خۆکوشتن، و لە ڕێی کەناڵە جیاوازەکانەوە ھەوڵی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی و ھۆشیاری خێزانی بدەین تا چارەسەری پێویست بۆ ئەم گرفتە کۆمەڵایەتییە بدۆزینەوە".


لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕێگەچارەی خێرا بگیرێتەبەر، لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کەیسەکانی توندوتیژی دژی ژنان، لەگەڵ کردنەوەی خولی جۆراوجۆری ڕاھێنان بۆ ئەفسەران و وتەبێژان لە بارەی ھۆشیاری لە بنەماکانی یەکسانی جێندەری.


ھەروەھا بڕیاردرا ڕێگری بکرێت لە بردنەدەرەوەی کەیسی نێو شێڵتەرەکان تا کۆتایی ھاتنی ڕاوێژ لەگەڵ سەنتەرە تایبەتەکاندا، لەگەڵ جیاکردنەوەی کەیسەکان لەناو شێڵتەر بە پێی جۆر و تایبەتمەندیی کەیسەکان. ھەروەھا بڕیاردرا بە دابینکردنی بودجەی پێویست و بینای گونجاو بۆ شێڵتەرەکان.


ھاوکات بڕیاریشدرا ئەنجومەنی باڵای خانمان ستراتیژێکی تایبەت بە ڕێگری کردن لە توندوتیژی دژی ژنان ئامادە بکات بە وەرگرتنی بۆچوونی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی حکومەت بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.


ھەروەھا بۆردێک دروست بکرێت بۆ بەدواداچوون و پابەندبوون بەمیساقی شەرەف کە لە نێوانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکان ھەیە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ڕێگری کردن لە سەرپێچی کردن لە ڕێنماییەکانی وەزارەت و بنەما پیشەیی یە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان تایبەت بە ڕووماڵی کەیسەکانی ژنان.


ھاوکات جەختکرایەوە کە پێویستە مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵی خۆیان ببینن و لە وتارە ئاینییەکاندا پاڵپشتی بەرەنگاربوونەوەی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان بکەن.


کۆبوونەوە بە گرنگی زانی سود لە توانای توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ ببینرێت بۆ ھۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵ و بەھێزکردن و بڵاوکردنەوەی گیانی باوەڕبەخۆبوون و چاندنی تۆوی ھیوا و ئومێد لە جێی نائومێدی، سەرباری خستنەرووی ئەوەی کە خۆکوشتن نە حاڵەتێکی ژیرییە و نە چارەسەرێکی دروستە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان گەزنەیی دوای بایکۆتکردنی دانیشتنی پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری داھاتی خاڵە سنورییەکان ناگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت، بە تایبەت داھاتی خاڵە سنورییەکانی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران، کە بە پێی ڕاپۆرتەکان ٧٠٪ی داھاتی ئیبراھیم خەلیل ناگەڕێتەوە.


وتیشی، داھاتی نەوت کێشەیەکی زۆری تێدایە و سەرباری ناشەفافی، بەشێکی کۆمپانیا حزبییەکان سودمەندی سەرەکین لە داھاتی نەوت.


کاروان گەزنەیی ڕاشیگەیاند، چەندین جار بە یاداشتنی ڕەسمی داوایانکردووە حکومەت لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بێتە پەرلەمان بەڵام تا ئێستا ئامادە نیە.


ڕوونیشیکردەوە، ماوەی نۆ مانگە بڕیار لەسەر پێکھێنانی لیژنەیەک دراوە بۆ شەفافکردنی داھاتی خاڵە سنورییەکان بەڵام تا ئێستا لیژنەکە لەلایەن حکومەتەوە پێکنەھێنراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...692693694695696...713