کوردستان

وتیشی، فێستیڤاڵەکە ھی ھەموو نوسەرێکی کوردە و شادمانن بە ھاتنی نوسەری گەورە و وەفدی وڵاتانی تر، ھیواشی خواست  کورد و عەرەب و فارس ھەموو ئاوێتە بن و کلتور و ڕەخنە و ئازادییەکان بەرجەستە بکەن.


سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش، مەلا بەختیار ڕایگەیاند، دوای ٣٠ ساڵ تاکە ھەرێمن دەستورییان نیە و نەبوونی یەکریزی بەربەستی گەورەیە لە بەردەم نوسینی دەستوردا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٥١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٨٦٠ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە گوندی "دشیش" لە ناحیەی بەرواری باڵا لە قەزای ئامێدی بریندار بوو و دواتر بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی دھۆک کرا و  لەژێر چاودێری پزیشکدایە. ھەر بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیا گوندی "ئەدنێ" لە ناحیەی بەرواری باڵا چۆڵکرا، لە ساڵی رابردووەوە ئەوە سێیەم گوندە لە سنوورەکە چۆڵ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رێواز فایەق"سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و کوردستان، لەگەڵ "فرانشیۆس دۆمای"سەرۆکی لیژنەی بەرگریی نیشتمانی و ھێزی چەکداری لەپەرلەمانی فەرەنسا و"ھی بڕونۆ ئەوبێرت"باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەھەولێر کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، فەرەنسا لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، بەدرێژایی قۆناغی دوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ ھەمیشە ڕۆڵێکی کاریگەرو سەرەکی بینیوە لەپشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان.
جەختی لەوەشکردەوە،لەسەرەتای ھێرشەکانی تیرۆریستانی داعشدا ھێزەکانی بەرگریی فەرەنسا زۆرترین ھاوکاریی سەربازی و لۆجستیی ھێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، داواشیکرد، ئەو پشتیوانیانەی فەرەنسا بەردەوامبن بۆ ھێزی پێشمەرگە.
لە بەرامبەریشدا وەفدی فەرەنسا بەڵێنیاندا، ھێزەکانیان بەردەوامدەبن لەھاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رەحمان خانی"بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەبەراوورد بە ساڵی رابردوو، ١١ مەتر و نیو ئاستی ئاو نزمترە، بەھۆی کەمیی بەفر و بارانبارین داھاتی ئاو لەسەرچاوەکان زۆر کەمیکردوە.
وتیشی، پلانیان داناوە بۆ ٥ مانگی داھاتوو بەشی پێویستییەکانی خەڵک لە بەنداوی دەربەندیخان ئاو بەردەدرێتەوە.
سەبارەت بە کاریگەری کەمبونەوی ئاو لەسەر پڕۆژە و زەوییە کشتوکاڵییەکان راشیگەیاند، ئەو بڕە ئاوەی بەردەدرێتەوە کەمترە لە ساڵی پار، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ئەو پڕۆژانەی لەسەر ئاوی سیروان ھەیە، جۆرێک لە چاکسازی بکەن و لەگەڵ رەوشی کەمئاوی خۆیان بگونجێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمرۆ ھەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی شاری سنەی خۆرھەڵاتی کوردستانی کرد و لەگەڵ پارێزگاری سنە کۆبۆوە، راشیگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ھەردوولایە.

بەھمەن مورادنیا پارێزگاری سنەش رایگەیاند، پەیوەندییەکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان گرنگن و ئامانجیان بەھێزترکردنی خاڵە سنوورییەکانی بانە و مەریوانە.

ھەڤاڵ ئەبوبکر لە میانی سەردانەکەی بۆ خۆرھەڵاتی کوردستان، بەشداری کۆنفرانسێکی ئابووری لە ناوچەی ئازادی بازرگانی لە بانە دەکات و رۆژی سێ شەممەش لەگەڵ بازرگانانی ئێران کۆدەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاخۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو سوپای تورکیا پێنج گولە ھاوەنی ئاڕاستەی ناو گوندی "لێفان" لە سنووری ناحیەی دەرکار لە قەزای زاخۆ کرد و ترس و دڵەڕاوکێیان  بۆ دانیشتووانی گوندەکە دروستکرد. 
ھاوکات تۆپخانەکانی تورکیا نزیکەی ٣٠ گوڵەتۆپیان ئاڕاستەی شاخی دێرێ لە ناحیەی باتیفا کرد. 

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، سوپای تورکیا لە سنووری زاخۆ دەیان خاڵ و بارەگا و بنگەی سەربازییان جێگیر کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان رایگەیاند، لە ئێستادا ٩٢٧ ھەزار و ٨١٣ ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، لەو ژمارەیە ٦٦٥ ھەزار و ٨٢٨ کەسیان ئاوارەی ناوخۆن و ٢٦١ ھەزار کەسی تریشیان پەنابەری سوریا و تورکیا و ئێران و فەڵەستینن.

ناوەندەکە راشیگەیاند، تەنھا لە ٣٠%ی ئاوارە و پەنابەرەکانی ھەرێم لە کەمپەکان دەژین و ھەموو ئەوانی تر لە شوێنی نیشتەجێبون و کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین، ژمارەی کەمپەکانیش ٣٦ کەمپە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" رایگەیاند، لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاڤا و بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ھەڵمەتێکی ئەمنییان دژی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش لە ریفی خۆرئاوای پارێزگای "دێرەزوور" ئەنجامداوە، لە ھەڵمەتەکە دەیان تیرۆریستی داعش لە ناوچەی "ئەلبوحەمید" دەستگیرکراون و دەستیشگیراوە بەسەر چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی ئەو تیرۆریستانە. 

ئەو ھەڵمەتەی "ھەسەدە" ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی رووداوەکانی تیرۆرکردن لەلایەن تیرۆریستانەوە کە ئەندامانی ھەسەدە و ھاووڵاتیان و کارمەندانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەنە ئامانج. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند، ھەر کەسێک ویستی گەشتی دەرەوەی وڵات بکات پێویستە ٢٤ سەعات پێش گەشتەکەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات و شوێنی رەسمی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنین تەنھا بنکەی تەندروستی زانکۆ و بنکەی تەندروستی مەلا فەندی دەبێت. جەختیشی کردەوە، جگە لەو دوو شوێنە ھیچ شوێنێکی تر بە حکومی و تایبەتەوە ھەژمار ناکرێت. تەندروستی ھەولێر راشیگەیاند، شوێنی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لە سەنتەری داتا و زانیاری دەبێت لەناو بنکەی تەندروستی نازدار بامەڕنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٦٤ ھەزار و ٣٠٠ دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە ١٠٠ دۆزی بە ھاوڵاتیان دراوە، کە دەکاتە ٢.٢%ی ھاوڵاتیان و ناو تۆمارکردنیش بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بە شێوەی ئەلکترۆنی دەبێت. 

وتیشی، ئامادەکاریان کردووە بۆ دروستکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی، بۆ ئەو کەسانەی کە ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
خۆبەرێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە، لە سەعات حەوتی ئێوارەی ئەمرۆوە تا کاتێکی نادیار، سەرجەم دەروازە سنوورییەکانیان لەگەڵ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا دادەخەن، ھەرچەندە ئیداەی خۆبەرێوەبەری، ئاماژەی بە ھۆکاری داخستنی دەروازە سنوورییەکان نەکردووە، بەڵام بریارەکە ھاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا، کە ٢٦ی ئەم مانگە بەرێوەدەچیت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیەوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە٢٥/٥/٢٠٢١دابەشکردنی ئاو لە ھێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی دەوەستێت بەوھۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاوناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و پیرەمەگرون و بازیان و تەکێ و ئەڵلایی بێ ئاودەبن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە یاسای بودجە، ڕەنگدانەوەی شەفافانەی دۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان بێت . لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران، دوایین تێبینی و سەرنجەکانیان لە سەر ڕەشنووسی یاساکە ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنوسی پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و پاشان بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان. 
 لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، باس لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١  کرا کە  تا ئێستا شایستە داراییەکانی ھەرێم بە پێی یاساکە خەرج نەکراوە سەرەڕای ئامادەیی ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی خۆی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیرە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران کە لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی ، لە پەیوەندی بەردەوام بن بۆ ئەم مەبەستە ، بڕیاڕیشە ھەفتەی داھاتوو وەفدی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان   ٥٩٣کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٨٠٣ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...693694695696697...713