لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد و جێگری سەرۆک وەزیران پابەندبوونی حکومەتی ھەرێمی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دووپات کردەوە. 


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم کە تا ئێستا ھەنگاوی باشیان بڕیوە، ھەروەھا جەخت لە بەردەوامی چاکسازییەکان و شۆڕکردنەوەیان کرایەوە و بۆ ئەم مەبەستەش قوباد تاڵەبانی داوای پاڵپشتی وڵاتانی ئەوروپای کرد کە ئەزموونی زۆریان ھەیە لەو بوارەدا. 


ھەروەھا قوباد تاڵەبانی داوای ھاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تا بتوانێت لە فراوانکردنی ئازادییەکان و پەرەپێدانی بەھاکانی دیموکراسی بەردەوام بێت.