وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بڵاویکردەوە، بە ئیمزای ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب و ئەیلولی ھەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەناو راپۆرتەکەدا سەرجەم داھات و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان بە داتا و ژمارە تیایدا رونکراوەتەوە.
لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، تەیف سامی وەزیری دارایی فیدڕاڵ رایگەیاندبوو تا حکومەتی ھەرێم راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی خۆی بۆ سێ رابردوو رەوانە نەکات، ئامادە نییە ٧٠٠ ملیارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات.
لە یادی شەھیدبوونی ھەڵۆکەی خۆشناوەتیدا
"ئەو فەرماندەیەی سەرۆک مام جەلال بەمەلا و فەرماندە ناوی دەبرد"
شەھید نەجیم ئەحمەد حسێن ناسراوە بە شەھید " مەلا نەجم"، لەساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە و دوای تەمەنێکی کەم خراوەتەبەر خوێندنی ئاینی و لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنیدا لەگەڵ وتاری ئاینی دەستیکردووە بە وتاری نەتەوەیی، نیشتیمانی، جۆشدانی خەڵک بۆ شۆرش و خەبات.
لەساڵی ١٩٨٧ بووەتە پێشمەرگە لە ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەر زوو یەکێتی زانایانی شۆڕشی دروستکردووە، ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایی ئاینی لە دەوری شۆڕش کۆکردووەتەوە.
شەھید نەجیم ئەحمەد، لەساڵی ١٩٨٨ لەکاتی کیمیایی بارانکردنی بالیسان و شێخ وەسان رۆڵێکی گەورەی بینیوە لە رێنماییکردنی خەڵک و دەربازکردنی بریندارانی کیمیایی.
ھاوکات سەرپەرشتی ئازادکردنی شاخی کێل کێل و سەری جوانەگای کردووە لە دەستی رژێمی بەعس لە راپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستاندا رۆڵێکی گەورەی بینیوە لەئازادکردنی شەقڵاوە، ھیران، بالیسان و ناوچەکە لە نەبەردیەکەی دەربەندی کۆڕێ رۆڵێکی گەورەی گێڕاوە و ھەر بەھۆی لێھاتویی مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتیکردنی عەسکەری و رێکخستنی شەقڵاوە رایدەسپێرن، بەھۆی زیرەکی و لێھاتوییەوە ناوبانگی شەھید مەلا نەجم، دەگاتە سەرۆک مام جەلال و بە "مەلای سیانزە علم" ناوی دەبات.
لەگەڵ ئەوەشدا شەھید نەجیم ئەحمەد، بەشداری چەندین خولی پەیمانگەی کادرانی کردووە و لەلایەن سەرۆک مام جەلالەوە خەڵاتکراوە، چەندین پلەی رێکخستن و سەربازی ھەبووە سەرەڕای ئەوەش ١٣٥ کێشەی کۆمەڵایەیی ناوچەکەی چارەسەرکردووە و بەشداری چەندین نەبەردی و پارێزگاری لە دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان کردووە.
شەھید " مەلا نەجم" لەبەرەبەیانی٣٠/ ١٠/ ١٩٩٧ لەشەرێکی بەزۆرسەپاودا شەھیدکرا.
بەگەیشتنی ھەواڵی شەھیدبونی شەھید " مەلا نەجم"، بە سەرۆک مام جەلال، بروسکەیەک ئاڕاستەی پێشمەرگە و خانەوادەی شەھید دەکات و دەڵێت، " وێڕایی نیگەرانی قوڵم کە ئەجەل ھات ناگەڕێتەوە بەڵام تۆ بە شەھیدبوون ئەجەلت کۆتایی نایەت و لە بەھەشتی بەریندا لەگەڵ شەھیدان جەعفەر، د. خالد، شەھاب و عەلی عەسکەری و حەسەن کوێستانی، ئارام، سەعدی گچکە و سەید کەریم و حسێنە سور بەیەک دەگەنەوە، تۆ بۆ ھەتاھەتا سەربەرزیت تۆمارکرد".
لەچوارچێوەی ئەوگۆڕانکاریە بەردەوامانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی سلێمانی ئەنجامی دەدات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لیژنەیەک کە پێکھاتبوون لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و ھەریەک لە کاوە سەعید و فەرمان سیامەند لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی سەردانی شاری سلێمانی_یان کرد و گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی بازرگانی خۆراک، چاودێری بازرگانی، ڕێکخستنی پسولەی خۆراک و دروستکراوی دانەوێڵە کرا.
بە پێی گۆڕانکارییەکان، بڵند ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی دەستنیشانکرا و ئاراس محەمەد ئەمین_یش بە بەڕێوەبەری رێکخستنی پسولەی خۆراک دیاریکرا.
ھەر بەپێی ئەو گۆڕانکاریانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی سلێمانی ئەنجامیدا، کامەران فەتاح کرایە بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک و شەوکەت سەلام خزر وەک بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵە دەستنیشانکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەو کارمەندەی ئاسایشی قەزای بەردەڕەش کە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرابوو، تیمەکانیان بە ھاوبەشی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانەکانی قەزای بەردەڕەش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکرد، کە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکەیان ناوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای بەردەڕەش بە پێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادان ھەردوو تۆمەتباری راگرتووە و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
ھاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو دوو کەسەی بە کوشتنی ئەو کارمەندەی ئاسایش دەستگیرکراون، برا و ھاوسەری کوژراوەکەن و ھۆکاری رووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوزدا ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت و دەستبە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وتیشی، بۆ ئەوەی دواکەوتنی کێشەی مووچە بەردەوام نەبێت، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی لە ھەمواری یاسا بودجەدا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، مووچەی فەرمانبەران لە پشکی ھەرێم جیابکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، چەند کەسێک ھەڵیانکوتاوەتەسەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ و ھەوڵیانداوە لە پۆلیسێکی نەھێشتن و تاوان بدەن، کە لەکاتی ئەرکدا بووە، ئەو پۆلیسەش تەقەی لێکردوون و لەئاکامدا سێ کەس برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ھۆکاری کێشەی نێوان ئەو چەند کەسە و ئەو پۆلیسە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی و ھیچ پەیوەندییەکی بە پۆلیسی چەمچەماڵەوە نییە.
ئەو سەرچاوە وتیشی، سکاڵایان لە دژی ئەو کەسانە تۆمارکردووە و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرن، لەبارەی بریندارەکانەوە وتیشی، بریندارەکان دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لەژێرچاودێری پزیشکدان و ھاوکات دەستبەسەرن.
پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیاروابوو ھەفتەی پێشوو بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەستبە دابەشکردنی موچە بکەن، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی رێککەوتنەکانی ھەردوولا ناردنی پارەکە دواکەوت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ھەفتەیە وەفدی ھەرێم دەچنەوە بەغداد و ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەیان ھەیە و دەیانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە بدرێت.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم دەشڵێت، لە ماوەی ڕابردوودا نییەتی ڕوونی حکومەتی ھەرێم نیشاندراوە بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، ھیچ شتێک لەسەر حکومەتی ھەرێم نەماوە کە ئەنجامیبدات، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەبەرانبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی ھەرێمی کوردستان بێدەنگ نابن.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم جەختیشیکردەوە، پێویستە حکومەتی فیدراڵ شایستە داراییەکانی ھەرێم بنێرێت، چونکە ناکرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی ھەرێم پێشێل بکرێت.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بڕیارە حکومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستانی بنێرێت، تەنھا چەند رێکارێکی ئیداری ماوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، وەکو لیژنەی دارایی راپۆڕتێکیان لەسەر قسەکانی وەزیرانی دارایی عێراق و ھەرێم لەکاتی بانگھێشتکردنیان بۆ لیژنەکە ئامادەکردووە و پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقییان کردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، تائێستا حکومەتی ھەرێم بە ڕەسمی ھیچ راسپاردەیەکی و پرۆژەیەکی پێشکەشی حکومەتی عێراق نەکردووە بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران.
حەسەن رەمەزان وتەبێژی لقی ھەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کرێکارەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانەوە و تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵە و لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نزیک باڵەخانەی نەتەوەیەکگرتووەکان کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
ئاشکرایکرد، لە ئەمساڵدا لەکاتی کارکردندا لە شاری ھەولێر نزیکەی ھەشت کرێکار گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوونە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕو، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە مقەدەم پوشۆ خالید جێگری فەرماندە لە لیوای ١٨ی پیادە کە چەند رۆژێک بوو بە برینداری لەنەخۆشخانە لە ژێر چارەسەردابوو، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە شەھید بوو.
٢٢ی ئەم مانگە پێکدادانی نێوان سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی مەخمور لە بناری چیای قەرەچووغ، لەسەر سێ خاڵی سەربازی روویدا و لە ئەنجامیشدا چوار پێشمەرگە شەھیدبوون و ١٦ی دیکەش برینداربوون، ھاوکات لە سوپای عێراقیش دوو سەرباز کوژران و ھەشتی تریش برینداربوون.
پەیوەست بە رووداوەکەش فەریق عیسا عوزێر، سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند، دەستێکی دەرەکی لەپشت گرژییەکانی نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە چیای قەرەچووغ بووە، بۆیەش چاوەڕێ دەکەن بە زووترین کات دۆخی چیای قەرەچووخ و دەوروبەری ئاسایی ببێتەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، پێشتر تیمی پزیشکی نەخۆشخانەی فەجری تاران، بە خێزانی ئارمیتایان گەڕاوەند بوو، ئەگەری چاکبوونەوەی کچەکەیان لە سفرەوە نزیکە و لە کۆمادا ماوەتەوە، بەیانی ئەمرۆش دوای ٢٨ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی فەجری تاران گیانی لە دەستدا.
ئارمیتا گەڕاوەند لە ١ی ئەم مانگە، لە مێترۆی "شەھۆدا"ی تاران بەتۆمەتی سەرپێچیکردن لە یاسای باڵاپۆشی لەلایەن چەند پۆلیسێکی پاراستنی رەوشتەوە ھێرش کرایە سەری و بەتوندی لێیدرا.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، رۆژی ھەینی، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ماڵێکی لە شاری دێرک لەسنووری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە و ژنێکیش برینداربووە.
ھاوکات ناوەندی رۆژنامەوانیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە بڵاویکردەوە، فەرماندەیەکیان بە نازناوی فەرھاد دێرک لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە شاری دێرک، کەوتووەتە بەر بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئامارێکی روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، تورکیا ئەمساڵ ٩٣ بۆردوومانی لە ناوچەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و بەھۆیەوە ١٧ مەدەنی کە دووانیان منداڵن گیانیانلەدەستداوە و ٥٨ ئەندامی ھێزەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا گیانیانلەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لەو شاری یارییە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکاتی رووداوەکەدا یەکێک لە یارییەکان کە ھاوشێوەی شەمەندەفەرە و بەدەوروبەری باخچەکەدا دەسوڕێتەوە، مێردمنداڵێکی شێلاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکەش کچێکی تەمەن ١٤ساڵ دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
دایکی ئەو گەنجە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کوڕەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو نەشتەرگەری ئەنجامداوە، بەڵام دوای نەشتەرگەرییەکە دۆخی تەندروستی تێکچووە، کاتێکیش گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەیەکی دیکە درەنگ بووە و گیانیلەدەستداوە.
ئەوەش خستەڕوو، گەنجەکە پێشتر ھیچ نەخۆشییەکی دیکە نەبووە، تائێستاش ھۆکاری گیانلەدەستدانی دیارنییە، وتیشی، وەکو کەسوکاری ئەو گەنجە چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانن و دواتر سکاڵا لەسەر لایەنی کەمتەرخەم تۆمار دەکەن.
ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، کتێبی "رێنووسی کورمانجی" لەلایەن دامەزراوەی زمانی کوردییەوە سێ ساڵ کاری تێداکراوە بە ئامانجی یەکخستنی رێزمان و پەیڕەوکردنی رێنوسێکی راست لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکاندا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کتێبەکە بەگوێرەی بنەماکانی رێنوسی زمان نوسراوەتەوە و لەسەرجەم دامەزراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوەندەکانی توێژینەوە و نوسیندا وەک زمانی ستانداردی کوردی کاری پێدەکرێت.
لە رۆژئاوای کوردستان زمانەکانی کوردی، عەرەبی و سریانی زمانی رەسمی ئیدارەی خۆسەرن و لە خوێندن و فەرمانگەکاندا کاریان پێدەکرێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەرێز کاک دکتۆر کاروان عەلی
بۆکۆچی دوایی (عەلی قادر بەردەسپی) تێکۆشەری دێرین، کەسایەتیی دیاری سنووری ھەولێر و باوکی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم باوکی ئازیزتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان