دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...

بەرێز کاک دکتۆر کاروان عەلی 

‎بۆکۆچی دوایی (عەلی قادر بەردەسپی) تێکۆشەری دێرین، کەسایەتیی دیاری سنووری ھەولێر و باوکی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.

‎لەخوای گەورە داواکارم باوکی ئازیزتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان