وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕاپۆرتی سێ مانگی تەرازووی پێداچوونەوەی رەوانەی بەغداد کرد
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٬٠٥٦
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بڵاویکردەوە، بە ئیمزای ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب و ئەیلولی ھەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەناو راپۆرتەکەدا سەرجەم داھات و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان بە داتا و ژمارە تیایدا رونکراوەتەوە.
لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، تەیف سامی وەزیری دارایی فیدڕاڵ رایگەیاندبوو تا حکومەتی ھەرێم راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی خۆی بۆ سێ رابردوو رەوانە نەکات، ئامادە نییە ٧٠٠ ملیارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات.