د.نەرمین مەعروف: لەچەند رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی ھەرێم دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٬١٩٢
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بڕیارە حکومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستانی بنێرێت، تەنھا چەند رێکارێکی ئیداری ماوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، وەکو لیژنەی دارایی راپۆڕتێکیان لەسەر قسەکانی وەزیرانی دارایی عێراق و ھەرێم لەکاتی بانگھێشتکردنیان بۆ لیژنەکە ئامادەکردووە و پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقییان کردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، تائێستا حکومەتی ھەرێم بە ڕەسمی ھیچ راسپاردەیەکی و پرۆژەیەکی پێشکەشی حکومەتی عێراق نەکردووە بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران.