کوردستان

دایکی ئەو گەنجە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کوڕەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو نەشتەرگەری ئەنجامداوە، بەڵام دوای نەشتەرگەرییەکە دۆخی تەندروستی تێکچووە، کاتێکیش گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەیەکی دیکە درەنگ بووە و گیانیلەدەستداوە. 

ئەوەش خستەڕوو، گەنجەکە پێشتر ھیچ نەخۆشییەکی دیکە نەبووە، تائێستاش ھۆکاری گیانلەدەستدانی دیارنییە، وتیشی، وەکو کەسوکاری ئەو گەنجە چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانن و دواتر سکاڵا لەسەر لایەنی کەمتەرخەم تۆمار دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لەو شاری یارییە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکاتی رووداوەکەدا یەکێک لە یارییەکان کە ھاوشێوەی شەمەندەفەرە و بەدەوروبەری باخچەکەدا دەسوڕێتەوە، مێردمنداڵێکی شێلاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکەش کچێکی تەمەن ١٤ساڵ دەستبەجێ  گیانیلەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی پرۆسەی چاکسازییەوە لە کێلگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر لە رۆژانی ٢٧-٢٩ی ئەم مانگە بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەی کێڵگەی کۆرمۆر بڕی بەرھەمھێنانی غاز لە کێلگەی کۆرمۆر بۆ ٢٥٠ پێ سێجا کەم دەبێتە و بەوھۆیەوە بەرھەمھێنانی کارەبا بە رێژەی ٧٥٠ مێگاوات دادەبەزێت.

وەزارەتی کارەبا جەختیلەوەشکردووەتەوە، ھەوڵدەدەن لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزەکانیان ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ژمارەیەک ھێرشی ئاسمانییان لە ناوچەکانی مەتینا و گارە و ئاڤاشین و خواکوڕک و قەندیل لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

راشیگەیاند، لە بۆردومانەکاندا ١٩ پێگەی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج و چەندین کەسیان کوشتووە، کە پێشبینیدەکەن ژمارەیەک سەرکردەی پەکەکەش لەو پێگانەدا بووبن، لەبەرامبەردا تائێستا پارتی کرێکارانی کوردستان گیان لەدەستدانی ھیچ گەریلا و سەرکردەیەکی بەھۆی ھێرشەکەی چوارشەممەی تورکیا، پشتڕاستنەکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاگرەکە لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە کەوتەوە و سەرەتای دروستبوونی لە خەزانێکی نەوتی ڕەشەوە بووە دواتر بۆ خەزانی قیری کارگەکە گواسترایەوە.

ئاگرەکە لەکاتی رۆکردنی نەوتدا کەوتووەتەوە، کە کارگەکە ٧ خەزانی نەوتی رەشی تێدابووەو ٤ خەزانیان بەتاڵ بوون، بەھۆشیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکە برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێشتا چەند مەترسییەک ماوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە چاوەڕوانی ئەوەدان بچنە ناو کارگەکەوە، دواتریش دەستدەکرێت بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان و ھۆکارەکانی ئاگرەکە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بژار حەکیم، روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاری لادانی کاروان ئەنوەر لە پۆستی سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە پێش دەستبەکاربوونی ئەو بووە وەک جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٢١ بڕیاری لادانی کاروان ئەنوەر دراوە.

بژار حەکیم دەشڵێت، دوای دەستبەکاربوونی ئەو وەک جێگری نەقیب، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستاش راشکاوانە بە نەقیب و ئەنجومەنی سەندیکایان راگەیاندووە، بەھیچ شێوەیەک وەک لیستی سەوز لە سەندیکا، ناچنە ژێر بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی و بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان نین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، رۆژانە یەک ملیۆن و ھەشت سەدوو حەفتاو دوو ھەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە نرخی ٧٥٠ دیناری دابیندەکات و لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە دابەشیدەکات، مۆڵەتی بە کۆمپانیا و بەنزینخانەکانیش داوە بە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت و بەکوالێتییەکی باش بەنزین دابینبکەن .

سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا رایگەیاند، توانراوە لەماوەیەکی کەمدا پڕۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێبکرێت و نرخەکانیش لەبازاڕدا ڕووی لەدابەزینە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ١٠ رۆژدا توانراوە ٧٣ ملیۆن و ٤٤٨ ھەزرا و ٦٢٢ لیتر نەوتی سپی دابینبکرێت و بڕی ٤٠ ملیۆن و ٧٨٧ ھەزار لیتر لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشبکرێت و ٢٠٣ ھەزار و ٩٣٥ خێزان سوودمەند بن، ئەم پڕۆسەیەش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ئەو ھاووڵاتیانەش بگرێتەوە کە ساڵی رابردوو نەتوانرا نەوتەکەیان بەسەردا دابەشبکرێت بە تایبەتی ناوشار و دەوروبەر.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...

بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی شەھیدی فەرماندە سەرباز گڕاوی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (شاباز شەھید سەرباز گڕاوی)ـمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەریق عیسا عوزێر، سوپاسالاری پێشمەرگە لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ساڵح زراری رایگەیاند، شەڕەکەی قەرەچووغ و پەلەکردن لە گرتنی ئەو خاڵانە "دەستێکی دەرەکیی تێدابووە"، ئێستا سەرقاڵی ئەوەن کێشەکان چارەسەر بکەن.

وتیشی، بەھۆی شەڕەکەی ٢٢ی ئەم مانگەوە کە لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق رویدا  سێ پێشمەرگە شەھیدبوون و ١٧ پێشمەرگەش برینداربوون، سوپای عێراقیش دوو شەھید و ھەشت برینداریان ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاری لابردنی لە پۆستەکەیدا بڵاوکردەوە و وەڵامی ئازاد حەمەدەمین جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام لە رێگەی خۆمانەوە ئاگادارمان کردووەتەوە، لادانی سکرتێری لق کە بە کۆنگرە و کۆنفرانس دانرابێت، بەچوار ئیمزای گوماناوی زۆر مەبەستاوی داوایەکی بەتاڵە و کەس بە پولێک لێت ناکڕێت.

وەڵامێک بۆ ئازاد حەمەدەمین...

مرۆڤە بەڕێزو سەنگینەکان ھەرگیز کارێک ناکەن کە ببێتە مایەی ناوزڕاندن و شکستی کەسایەتیان، خەڵکی ژیرو ھۆشمەند تەنھا یەک جار وەڵام دەدرێنەوە، ئیتر پێویست بە قوڕ شێلان و خۆڵ بەسەر خۆکردن ناکات، بەڵام واپێدەچێت جەنابی نەقیبی رۆژنامەنووسان پێویستی بە دووجار وەڵامدانەوە ھەبێت، جارێک دوو ساڵ لەمەوبەر لەدەنگی ئەمەریکاوە وەڵامم دایتەوە و ئەمجارەش لەپاش دیدارەکەی (روداو) شایان بەوەڵامی دووەم دەبیت.

ـ وەک پارێزەری یاسا و پەیڕەو ھەمووکات وتوومانە: ئەم سەندیکایەی ئێمە پەیڕەوی ناوخۆ و یاسایەکمان ھەیە کە لە پەرلەمانەوە دەرچووە، دڵنیام ناوی ھەردووکیانت بیستووە، کەچی بەردەوام لە دەرەوەی پەیڕەو و یاسا دژی لقی سلێمانی دەوەستیتەوە.

ـ بەردەوام لە رێگەی خۆمانەوە ئاگادارمان کردویتەوە: لادانی سکرتێری لق کە بە کۆنگرە و کۆنفرانس دانرابێت، بەچوار ئیمزای گوماناوی زۆر مەبەستاوی داوایەکی بەتاڵە و کەس بە پولێک لێت ناکڕێت.
ـ ئەوەندە لەگەڵ یاسا بووین، وتومانە: ئەگەر کێشەیەکمان خوڵقاندووە، خوانەخواستە پارەیەکمان خواردووە، دوور بێت لە رووتان جوڵەیەکی نەخوازراومان کردبێت لێرە و لەوێ، دەتوانن گلەییمان لێ بکەن و تەنانەت رێگای دادگامان لێبگرن، نەک لە شاشەوە قسە و قسەڵۆک دروست بکەیت.

ـ چۆن لە پەرێزی پیشەیی خۆمان دڵنیابووین، پێمان وتوون: ئەگەر گومانت لە شتێک ھەیە بەپێی یاسا لیژنەیەکی بۆ دروست دەکەین و لە نزیکەوە قسە لەسەر بابەتەکە دەکەین، نەک بە مەرکەزیەت و خۆسەپاندن بڕیار بەسەر ئیرادەی سلێمانیدا بسەپێنیت.

ـ ئێمە خۆمان و لقی سلێمانیش بە نوێنەری سەرجەم رۆژنامەنووسان دەزانین، ھەر بڕیارێک ھەبێت یاسامان سەرپشک کردوە، کەچی تۆ بە پاڕانەوە و دەستوەردانی حزبی لەلایەن خۆتەوە کێشەکان ئاڵۆزتر دەکەیت و ناھێڵیت رێکاری یاسایی بەرقەرار ببێت.

ـ لە ھەموو کەس باشتر دەزانیت، سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرییە و ئازادی رۆژنامەنووسی لە ترۆپکدایە، بەڵام تۆ سلێمانی بە کوێرە دێیەک تێگەیشتوویت بۆیە ئەو دەستە بخە ژێر سەرت. 
ـ سەندیکا بەرەییە و لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی دامەزراوە، بەڵام سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە، موڵکی تایبەتی تۆنیە یا حزبێکی دیاریکراو تا بە ئارەزووی خۆت خەڵک بھێنێت و خەڵک دەربکەیت!!!! ھێواش ھێواش کاکە.
ـ جوانترین سیفەتەکانی مرۆڤ راستگۆییە، ئەم دیدارەی ئەمڕۆتان لە روداو زیاتر ھیستریاو پاڕانەوەو ھەناسە بڕکێ بوو نەک وتنی راستیەکان.

ـ ئێمە لە سلێمانی ھەرگیز وەک جەنابتان دەستوەردانی حزبی و نایاساییمان نەکردووە، ئەگەر پێویستیش بکات زۆر کاری وردتر و زیاتر دەخەینەڕوو سەبارەت بە کاری دوانزە ساڵی رابردووتان لەم سەندیکایە.
-لەبیرتان بێت تا ئێستا چەندین جار بڕیاری داخستنی لقی سلێمانی و لقەکانی تریشتان داوە بەڵام بۆتان نەچوەتە سەر..

-کاک ئازادی بەڕێز کاری سەندیکایی بە کۆنە قین ناکرێت، وشەی دەرمان کردوە لایەقی جەنابت نیە، تۆ نەقیبی من رێزت دەگرم لەچوارچێوەی کاردا، ئەگینا وەک بۆچوونی خۆم تۆ نە حاکمیت و نە ئازادیت و نە رۆژنامەنووسیت..

کاروان ئەنور
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
٢٦/١٠/٢٠٢٣

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ئەو١٧١ روفاتەی ئەنفالکراوان کە لە بیابانەکانی سەماوە دۆزرانەوە و ئێستا لە پزیشکی دادی بەغدادن، داوا لەو کەسانە دەکەن کە باوەڕیان وایە ئەوان کەسوکاری شەھیدەکانن ئەوا با پەیوەندی بە وەزارەتی شەھیدانەوە بکەن.

داواش لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ و گەرمیان دەکات کە لەماوەی (١٥) رۆژدا بۆ وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) پەیوەندی بە وەزارەتەوە بکەن، لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ئەو پشکنینەش، بەپێی ئەنجامەکەو بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی روفاتەکان دەدرێت بۆ ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، لەماوەی رابردودا وەفدێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ھەڵەبجە پشکنینیان بۆ ٦٤ بەرکەوتوویی چەکی کیمیایی کردبوو، لەو ژمارەیەش ١٩ کەس ھەڵبژێردراون کە پێویستیان بە نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو ھەیە و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیان بۆ وەرگیراوە.

باسی لەوەشکردووە، لەناو ئەو ٦٤ بەرکەوتووەی پشکنینیان بۆ کرابوو، ھەندێکیان پێویستیان بە لکاندنی  سپێنەی چاو و دەرھێنانی  تەقەڵ و نەشتەرگەری ئاوی سپی ھەیە، بۆیە لە قۆناغی داھاتوودا ھەوڵدەدەن ئەوانیش چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، چەکدارەکانیان بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ھێرشیانکردووەتەسەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ھەردوو ھێرشەکەش ئامانجی خۆیان پێکاوە.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، دوای ھێرشەکە کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ھەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا کە ئاماژەیە بۆ بەدیکردنی مەترسییەک یان پوچەڵکردنەوەی ھێرشێک کە سیستمی بەرگری بەرپەرچی دابێتەوە، ئەویش بەو مانایە دێت کە مەترسی ھەیە.

مقاوەمەی ئیسلامی عێراق یەکێکە لە گروپە چەکدارییەکان و دوای پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لە ھێرشەکەی بۆسەر غەززە، ھێرشەکانیان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەستپێکردووە و لە ھەفتەی رابرووشدا لانیکەم ١٥ جار بنکەکانی ئەمریکایان لەو دوو وڵاتە کردووەتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبەر پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و لەسەر داوای کارگەی بەرھەمھێن "ئەسینۆ" بڕیاریاندا بە ڕاکێشانەوەی بەرھەمی "میسپۆڕین" بە گشت جۆرەکانییەوە، کە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەستن بۆ کۆگای کۆمپانیای دابەشکار بەمەبەستی لەناوبردنیان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کەوا بەرھەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕکردن دوای ماوەیەک دەرکەوتووە چەند ژمارە باجێکی لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی کۆتایی بەرھەمەکە.

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی ئاگاداری سەرجەم دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان دەکاتەوە، کە بەھیچ شێوەیەک مامەڵە بەو دەرمانە نەکەن تا دووبارە بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەردەچێت وە ئەو بڕەی ھەیانە بیگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای دابەشکار یان بۆ ئەو کۆگایەی کە دەرمانەکەی لێوە کڕیوە بەپێچەوانەوە لە ھەر شوێنێک مامەڵەی پێوەبکرێت یاخود بەکاربێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تائێستا ٢١ ھەزار و ٧٩١ خێزان فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕکردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون تاکو رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بە رێگەی ئۆنڵاین بەردەوام دەبێت، ھەروەھا ئەو خوازیارانەی یەکە نیشتەجێبوونەکان کە فۆڕمەکانیان پڕکردووەتەوە ئەژماری تایبەت بە خۆیان ھەیە، تاکو وادەی ئاماژە پێکراویش دەسەڵاتی پێداچوونەوەیان بە زانیارییەکانی خۆیاندا ھەیە لە سیستەمەکەدا و دواتر ھەر لەرێگەی ئەژمارەکەی خۆیانەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان ھەیە.

رۆژی ٨ی مانگی ئابی رابردوو، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دابەشکردنی فۆڕمی نۆ ھەزار و چوار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ خێزانە کرێنشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، کە یەکە نیشتەجێبوونەکان بەبێ پێشەکی و بە قیستی ٢٥ ساڵ دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣ / ٢٠٢٤ رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ھەفتانەی زانکۆ جەخت لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران کراوەتەوە، ھەروەھا جەختیش لە بەرپرسیارییەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ دەکاتەوە.

راشیگەیاندووە، لە پێناو خەمخۆرییان بۆ داھاتووی خوێندکاران و ھەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/ ٢٠٢٤ بەپێی پێوەرە زانستییەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، کە ئەو پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە ٢٣ ھەزار خوێندکار و خێزانەکانیان، ئەنجوومەنی زانکۆ ڕۆژی شەممە ٢٨/١٠/٢٠٢٣ی وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند، لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵای بۆ سەرجەم کۆلێژەکان پەسەند کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...115116117118119...675