کوردستان

بەپێی فەرمانێکی وەزاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەو زانکۆ تایبەتانەی لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، لە گروپی " B"ین بە رێژەی ١٠% داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی ئەمساڵیان دەکرێت، ھەروەھا ئەو زانکۆ تایبەتانەی لە گروپی " C"ین بە رێژەی ٪١٥ داشکاندن و زانکۆکانی گروپی " D" بە رێژەی %٢٠ داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی ئەمساڵیان دەکرێت، کۆلێژە زانکۆییەکانیش بە رێژەی ٢٠% کرێی خوێندنی ئەمساڵیان کەمدەکرێتەوە.

د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، جگەلەوەی داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کراوە، دەبێت زانکۆ تایبەتەکان لە ڕێگەی پرۆگرامی جیاوازەوە ھاوکاری زیاتری خوێندکارانی سەرکەوتوو بکەن و نەھێڵن کرێی خوێندن ببێتە بەربەست لەبەردەمیاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان فەخرەدین- وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە سێ کەس بە برینداری گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتن کە دانیشتووی قەزای بەردەڕەش بوون.

وتیشی، بریندارەکان پێکھاتوون لە ژنێک و دوو پیاو، ژنەکە بە سێ گولـلە و یەکێک لە پیاوەکانیش بە یەک گولـلە کراوەتە ئامانج  بەڵام کەسی سێیەم برینەکەی سوکە.

بەگوێرەی زانیارییەکان برینداربوونی ئەو سێ ھاوڵاتییە پەیوەندی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ھەبووە و تیایدا چەک بەکارھێندراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سبەینێ یەکەم قۆناغی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی عێراق بۆ ھەرێم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە قۆناغی یەکەمیشدا بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ٧٠٠ ملیارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ھەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی ھەرێم پێشنیازی ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراقی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە خەرجی " فعلی" جیابکرێتەوە.

لای خۆیەوە، پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی حکومەتی عێراق داوایکردووە، لە بەرامبەر ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، حکومەتی ھەرێم پێشکەشی کردوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەت لە ئیسپانیا، دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا دواین مۆری لە سەر پڕۆژەی تۆڕی شەمەندەفەرەکە بە یاسایی کرد کە ئیسپانیەکان نەخشەکەیان کردوە لە ھەرێمی کوردستان، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە پەرەی پێدەدرێت و لە مانگی داھاتووش بڕیارە ھەردوو وەزیری ئاوەدان کردنەوە و گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێی ھەنگاوەکانی داھاتووی پەرەپێدانی پڕۆژەی ھێڵی ئاسن سەردانی ئیسپانیا بکەن.

تا ئەمڕۆش توێژینەوەی ئیمکانی ئەو پڕۆژەیەی کە بڕیارە لە ھەرێمی کوردستان پەرەی پێبدرێت تەواو بووە، دوایین توێژینەوەکان لەلایەن تیمی پەرەپێدانی پڕۆژەکە لە ئیسپانیا پێشکەش بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستان کرا.

پرۆژەی تۆڕی شەمەندەفەر سوودێکی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان، ھاوکار دەبێت لە گەشەپێدانی ھەرێم لەڕێگەی گواستنەوەی کوالیتی بۆ ھاووڵاتیان و کۆمپانیا لۆجستییەکانی کوردستان، ھەروەھا ھەلی کار لە کاتی پەرەپێدانی پڕۆژەکە و دواتریش، کاتێک ھێڵی ئاسن دروستدەکرێت تۆڕەکە دەست بە کارکردن دەکات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە ھەولێر بەڕێوەچوو، کە تیایدا ئەو گرفتانە خرانەڕوو کە بوونەتە ھۆی خاوبوونەوەی وەبەرھێنان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان پشتبەست بە رێکارە یاساییەکان.

ھاوکات،  قوباد تاڵەبانیش لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد ھاوکار بن لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و  پرسی کوژاندنەوەی زەوی و قەرەبووکردنەوەیان تاوتوێکران و بڕیاردرا بەپێی یاسا بەرکارەکان کاربکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان تەرخاندەکرێن دوای کوژاندنەوەیان، بەتایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازیی و کشتوکاڵ، بڕیاری پێدانی مۆڵەتی کۆتاییش بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان درا کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەشکرابوو، قسە لەسەر ئەو پڕۆژانەش کرا کە ھاوبەشن لەنێوان کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزاردا و بڕیاردرا ئاسانکاری پێویستیان بۆ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ١٠ دیاریکرد، کە بریتیە لە ٢٨١ دینار بۆ ھەر کیلۆواتێک.

راشیگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی ستیەکانی ناو شاری سلێمانی ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ھاوەرێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان بریتیە لە ٢٨١ دینار.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکراشیکرد، پێویستە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دوای تەواوکردنی رێکارەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بڕیارە لەنزیکترین کاتدا ٧٠٠ ملیار دینارەکە بخرێتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە دەخرێتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

بڕیارە بە گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە ھەولێر بەڕێوەچوو، کە تیایدا ئەو گرفتانە خرانەڕوو کە بوونەتە ھۆی خاوبوونەوەی وەبەرھێنان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان پشتبەست بە رێکارە یاساییەکان.

ھاوکات،  قوباد تاڵەبانیش لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد ھاوکار بن لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و  پرسی کوژاندنەوەی زەوی و قەرەبووکردنەوەیان تاوتوێکران و بڕیاردرا بەپێی یاسا بەرکارەکان کاربکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان تەرخاندەکرێن دوای کوژاندنەوەیان، بەتایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازیی و کشتوکاڵ، بڕیاری پێدانی مۆڵەتی کۆتاییش بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان درا کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەشکرابوو، قسە لەسەر ئەو پڕۆژانەش کرا کە ھاوبەشن لەنێوان کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزاردا و بڕیاردرا ئاسانکاری پێویستیان بۆ بکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە دەرئەنجامی بڕیاری کۆبوونەوەی ژمارە ٢٩ی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان ئەنجامدرا بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوێنێ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی تانەی پارێزەرانی دۆسیەکە بەڕێوەچوو کە تێیدا داواکراوە دادگا بڕیار لەسەر نادەستوری بوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بدات کە بەو یاسایە وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ئەفسەرانی دژەتیرۆر لەلایەن دادگای ھەولێرەوە تۆمەتبارکراون.

 د.چیا زەنگەنە و ھێڤار محەمەد پارێزەرانی دۆسیەی وەھاب ھەڵەبجەیی بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، لە دادگای فیدراڵی تانەیان لەو یاسایە داوە، کە بەڕ‌ێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی بەڕ‌ێوەبەرایەتییەکەی پێ تۆمەتبار کراوە، کە یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٦ ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەو یاساکە دوای چەندینجار درێژکردنەوەی ماوە یاساییەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە بەسەرچووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، جگە لەوە پەرلەمانی کوردستان لەوکاتەدا لە بۆشایی دەستووریدا بووەو بەپێی بنەما دەستوورییەکان ھەر یاسایەک کۆتایی بە ماوە یاساییەکەی ھاتبێت، دادگاکان ناتوانن پشتی پێ ببەستن و بڕ‌یاری پێدەربکەن.

پارێزەرانی کەیسەکە دەشڵێن، ھەر لەدانیشتنەکەی دادگای فیدراڵیدا، بەپێی بنەما دەستورییەکانی عیراق، تانەدان لە ناوەڕ‌ۆکی بڕ‌یارەکەی دادگای ھەولێردا، کە ھیچ بنەما و بەڵگەیەکی یاسایی تێدا نییە.

ئەوەشیان خستەڕوو، لەدانیشتنی دادگا بەڵگەکان خراونەتەبوو لەلایەن دادگاوە وەرگیراون و خراونەتە ناودۆسیەکە، لە بەڵگەکانیشدا باسیان لە نایاسایی و کەموکوڕی بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر کراوە.

وتیشیان، لە داھاتوودا سەردانی بەغداد دەکەنەوە بۆ خستنە رووی بەڵگەی زیاتر لە دانیشتنی داھاتوی دادگا، بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بڕیارەکە.

ئەگەر تانەکەی تیمی پارێزەرانی دژەتیرۆر لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسند بکرێت، سەرجەم ئەو بڕ‌یارانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە لە دادگاکان بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرکراون، ھەڵدەوەشێندرێنەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای پاکتاوکردنی ئاماری مانگەکانی حەوت و ھەشت و نۆیی تایبەت بە وەزارەتی دارایی ھەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق ئیمزا لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەکات کە بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە ھەرێمی کوردستان.

وتیشی، ئەمڕۆ و سبەی وەفدی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد ناکات، بەڵکو چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەند و لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی نوێ کە بتوانن دابەشکردنی موچەی موچە خۆرانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

راشیگەیاند، ھەوڵێک ھەیە بەر لە ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنیکی نائاسایی ئەنجامدات و ھەموارکردنەوەی یاسای بودجەی تاوتوێ بکات، ئەوەش داوای زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوایی پێشکەشکردنی تانە لە سزادانی زیندانیکردنی شێروان شێروان رۆژنامەنوس، دادگای ھەولێر بڕیاریدا سزای زیندانییەکەی لە چوار ساڵ بۆ دوو ساڵ کەمبکرێتەوە.

بارزان شێروانی برایی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوان ناڕازین لەو بڕیارەی دادگا، چونکە چاوەڕوان بوون، دوایی پێشکەشکردنی تانە لەو بڕیارە، دادگا بڕیاری سزادانی شێروان ھەڵبوەشێنێتەوە، لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا چوار سال زیندانکردن سزایەکی سیاسی بوو نەک یاسایی.

ئەوەش لە کاتێکدایە دادگای ھەولێر، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی  ھەریەک لە شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و گوھدار زێباری و ھاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گروپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان بنکەی "شەدادی" لە باشوری شاری حەسەکە لە سوریا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج و ئامانجەکەیان بە تەواوی پێکاوە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەسەر زیانی گیانی و ماددی ئەو ھێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزەکانی سوریای دیموکرات راھێنانی ھاوبەشیان لە بنکەی "قەسرک" و "تەل بیدر" لە باکوری حەسەکە دەستپێکردووە، بۆ ئامادەباشی ھێزەکان لە روبەڕوبوونەوەی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراودا. 

سەرچاوەیەکی مەیدانیش بڵاویکردووەتەوە، ھێزەکانی ئەمریکا کە لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە ریفی دێرەزوور جێگرن، سێ مووشەکیان بە ئاڕاستەی ناوچەکانی مەیادین ھەڵداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بڵاویکردەوە، بە ئیمزای ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوە بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب و ئەیلولی ھەرێمی کورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەناو راپۆرتەکەدا سەرجەم داھات و خەرجیەکانی سێ مانگی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان بە داتا و ژمارە تیایدا رونکراوەتەوە.

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، تەیف سامی وەزیری دارایی فیدڕاڵ رایگەیاندبوو تا حکومەتی ھەرێم راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی خۆی بۆ سێ رابردوو رەوانە نەکات، ئامادە نییە ٧٠٠ ملیارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، کە بەسەردانێک لە سلێمانییە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ھیچ لایەنێکی دەرەکی (سەربازی یان مەدەنی) لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و عەربەت بوونیان نییە.

قاسم ئەعرەجی راشیگەیاند، ھەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و عەربەت لە ژێر چاودێری دەستەی فڕۆکەوانی ناوەندیدان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی کەرکوکی ئۆفیسی ماددەی ١٤٠ بڵاویکردەوە، ناوی ٣٦ خێزان بۆ وەرگرتنی چەکی قەرەبووی ماددەی ١٤٠ی دەستوور گەڕاوەتەوە و لەلایەن لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ەوە چەکەیان پێدەرێت.

نوسینگەکە داواشی لەو خێزانانە کردووە، بۆ وەرگرتنی چەکی قەرەبووەکەیان سەردانی نوسینگەی بەغدادی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بکەن، کە دەکەوێتە شەقامی ٦٢ لە ناوچەی کەڕادەی بەغداد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەدا لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان و وەفدی حکومەتی ھەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و چاودێری دارایی، رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە بێت. 

وتیشی، وەفدەکەی ھەرێم رەزامەندییان لەسەر ئەو بابەتە ھەبووە، بەڵام گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە رێکاری دارایی و پێداچوونەوە بە ناوی فەرمانبەراندا ھەیە و ئەوەش کاتی دەوێت. 

موعین کازمی ئاشکرای کرد، لە قۆناغی یەکەمدا مووچەی نزیکەی ٦٠ ھەزار فەرمانبەری ھەرێم دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق، ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناریش بۆ ھەرێم چارەسەرێکی کاتییە و بە قەرزە لەڕێی بانکەکانەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...113114115116117...674