گروپی چەکداری مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان بنکەی "شەدادی" لە باشوری شاری حەسەکە لە سوریا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج و ئامانجەکەیان بە تەواوی پێکاوە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەسەر زیانی گیانی و ماددی ئەو ھێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزەکانی سوریای دیموکرات راھێنانی ھاوبەشیان لە بنکەی "قەسرک" و "تەل بیدر" لە باکوری حەسەکە دەستپێکردووە، بۆ ئامادەباشی ھێزەکان لە روبەڕوبوونەوەی ھەر ئەگەرێکی نەخوازراودا. 

سەرچاوەیەکی مەیدانیش بڵاویکردووەتەوە، ھێزەکانی ئەمریکا کە لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە ریفی دێرەزوور جێگرن، سێ مووشەکیان بە ئاڕاستەی ناوچەکانی مەیادین ھەڵداوە.