وەزارەتی دارایی: رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغدادەوە دەستیپێکردووە
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٨٠٤
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دوای تەواوکردنی رێکارەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بڕیارە لەنزیکترین کاتدا ٧٠٠ ملیار دینارەکە بخرێتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە دەخرێتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
بڕیارە بە گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران بکات.