لە بەردەڕەش بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سێ کەس برینداربوون
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٥٢٢
نێچیرڤان فەخرەدین- وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە سێ کەس بە برینداری گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتن کە دانیشتووی قەزای بەردەڕەش بوون.
وتیشی، بریندارەکان پێکھاتوون لە ژنێک و دوو پیاو، ژنەکە بە سێ گولـلە و یەکێک لە پیاوەکانیش بە یەک گولـلە کراوەتە ئامانج بەڵام کەسی سێیەم برینەکەی سوکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان برینداربوونی ئەو سێ ھاوڵاتییە پەیوەندی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ھەبووە و تیایدا چەک بەکارھێندراوە.